• باسى وتەى هەندێک لە زانایانى کۆن و نوێ لەسەر بەکافر دانانى ئەو کەسانەى واز لە حوکمى خوا و پێغەمبەر دەهێنن و ڕوو دەکەنە یاسا دەستکردەکان:-

1. ئیمامی "ئیبن کەثیر" (رحمە ): لە تەفسیرى ئایەتى: "أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ"( )دا دەفەرمووێ: (خواى گەورە سەرزەنشتى ئەوانە دەکا کە لە حوکمى خوا دەردەچن و لا دەدەن، کە هەموو خێرێکى لەخۆگرتووە و قەدەغەی هەموو خراپەیەک دەکا و ئەو کەسەى لا دەدات بۆ لاى غەیرى ئەو لەو بۆچوون و هەوا و ئارەزوو و دەستوورانەى کە مرۆڤەکان دایان ناوە بەبێ وەرگرتن لە شەریعەتى خوا، هەروەکو خەڵکى جاهیلیەت لەو گومڕاییانەى حوکمیان پێی دەکرد بە هەوا و ئارەزوو و بۆچوونەکانیان و هەروەکو ئەوەى تەتار حوکمیان پێ دەکرد لە سیاسەتە پادشاییە وەرگیراوەکەیان لە پادشاکەیان "جەنگیز خان" کە "یاسق"ى بۆ دانان کە ئەویش بریتیبوو لە کتێبێکى کۆکراوە لە حوکمەکان کە وەرى گرتبوو لە شەریعەتى جیاجیا، لە یەهوودیەت و نەصڕانیەت و ئیسلام و غەیرى ئەوانە، وە تێیدا چەندین حوکم هەیە کە لە هەوا و ئارەزوو و بۆچوونى خۆى وەری گرتووە، جا ئەو یاسقە لەناو کوڕەکانى بووە شەرعێکى پەیڕەوکراو کە بەپێش حوکمکردن بە کتێبى خوا و سوننەتى پێغەمبەرەکەیان دەخست، جا ئەوەى لەوان ئەو کارە بکات؛ ئەوا کافرە و واجبە جەنگى لەگەڵ بکرێ هەتاکو دەگەڕێتەوە بۆ حوکمى خوا و پێغەمبەرەکەى، لە غەیرى حوکمى خوا و پێغەمبەرەکەى نابێ هیچ حوکمێک پەیڕەو بکرێ لە کەم و زۆر)( ).

2. شێخ "ئەحمەد شاکر" (رحمه ): لە تەعلیقى لەسەر ئەو قسانەى سەرەوەى ئیمامی "ئیبن "کەثیر"دا دەفەرمووێ: (حوکمى ئەو یاسا دەستکردانە ڕوونە وەک ڕوونى خۆر، کە کوفرى ئاشکرایە، هیچ شاراوە و پێچوپەناى تێدا نییە و عوزر بۆ هیچ کەسێک نییە لەوانەى خۆیان بەموسوڵمان دادەنێن (هەر کێیەک بن) کە کارى پێ بکەن یان ملکەچیبن یان دانی پێدا بنێن، با هەرکەسێک ئاگادارى نەفسى خۆى بێ و هەموو کەسیش بەرپرسى نەفسى خۆیەتى.
دەبا زانایان حەق ڕابگەیەنن بەبێ ترس و با ئەوە ڕابگەیەنن کە فەرمانیان پێکراوە بی گەیەنن و هیچ کەمتەرخەمى نەکەن.
بەندەکان و سەرخەرانى ئەو (یاسقە سەردەمییە) پێم دەڵێن: (تۆ کۆنەپەرست و داخراوى) و قسەى تر لەو بابەتە، دەى چییان دەوێ با بی ڵێن، هیچ ڕۆژێک گوێم نەداوەتە ئەوە کە پێم دەوترێ، بەڵام من ئەوەم وتووە کە دەبێ بی ڵێم)( ).

3. ئیمام "موحەممەد ئەمینی شەنقیطی" (رحمه ): لە بارەى ئایەتى: "وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا" الكهف: ٢٦، دەفەرمووێ: (ئەم ئایەتە هەرحەوت قاریئەکە جگە لە "ئیبن عامر" بە "وَلَا يُشْرِكُ"یان خوێندۆتەوە، بە "کافى خەبەرى" و "لاى نافییە" و ماناکەشى ئەوەیە: (وە خواى گەورە کەس ناکاتە هاوبەشى خۆى لە حوکمیدا، بەڵکو تەنها حوکم بۆ خۆیەتى و هەرگیز بۆ غەیرى ئەو نییە)، جا حەڵاڵ ئەوەیە کە خواى گەورە حەڵاڵى کردووە و حەڕامیش ئەوەیە کە ئەو حەڕامى کردووە و دینیش هەر ئەوەیە کە ئەو دای ناوە و حوکمیش هەر ئەوەیە کە ئەو کردوویەتى، وە "ئیبن عامر" بە "وَلَا تُشْرِك"ى خوێندۆتەوە بە "سیغەى نەهى"، واتە: (هاوبەشبڕیار مەدە ئەى پێغەمبەرى خوا یان ئەى دوێندراو کەس مەکە هاوبەشى خوا لە حوکمەکەیدا، بەڵکو حوکمى خواى گەورە بە ئیخلاصت پاک ڕاگرە لە خڵتەکانى شیرک و بەشداریکردنى غەیرى ئەو لە حوکمدا)، وە حوکمى خواى گەورە لە ئایەتى "وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا" گشتگیرە بۆ هەموو ئەوانەى حوکمیان دەرکردووە و تەشریع و یاسا دانانیش پێش هەموو شتێک دەچێتە ناو ئەو حوکمەوە).
وە ئەوەى ئایەتەکە لەخۆى گرتووە لەوەى کە حوکم تەنها بۆ خواى گەورەیە بەبێ شەریک لە هەردوو خوێندنەوەکەدا لە شوێنى تر ڕوونکراوەتەوە، هەروەکو خواى گەورە دەفەرمووێ: "إِنِ ٱلحُكمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُ"، وە دەفەرمووێ: "إِنِ ٱلحُكمُ إِلَّا لِلَّهِ عَلَيهِ تَوَكَّلتُ"، وە دەفەرمووێ: "وَمَا ٱختَلَفتُم فِيهِ مِن شَيء فَحُكمُهُۥ إِلَى ٱللَّهِ"( ) الشورى: ١٠، وە دەفەرمووێ: "ذَٰلِكُم بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ ٱللَّهُ وَحدَهُۥ كَفَرتُم وَإِن يُشرَك بِهِۦ تُؤمِنُواْ فَٱلحُكمُ لِلَّهِ ٱلعَلِيِّ ٱلكَبِيرِ" الغافر: ١٢، وە دەفەرمووێ: "كُلُّ شَيءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجهَهُ لَهُ ٱلحُكمُ وَإِلَيهِ تُرجَعُونَ" القصص: ٨٨، وە خواى گەورە دەفەرمووێ: "أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ" المائدة: ٥٠، وە دەفەرمووێ: "أَفَغَيرَ ٱللَّهِ أَبتَغِي حَكَما وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ إِلَيكُمُ ٱلكِتَٰبَ مُفَصَّلا" الأنعام: ١١٤، وە چەندین ئایەتى تر.
وە وا فەهم دەکرێ لەو ئایەتانەى وەکو "وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا" الكهف: ٢٦، کە شوێنکەوتووانى یاسا دەستکردەکانى غەیرى ئەوەى کە خواى گەورە دای ناوە هاوبەشبڕیاردەرن بۆ خواى گەورە و ئەم تێگەیشتنە لە ئایەتى تر ڕوونکراوەتەوە، وەکو فەرموودەى خواى گەورە دەربارەى ئەوانەى شوێن تەشریعى شەیطان دەکەون لە حەڵاڵکردنى گۆشتى ئاژەڵى مردارەوەبوو بە بیانووى ئەوەى کە سەربڕاوى خوایە: "وَلَا تَأكُلُواْ مِمَّا لَم يُذكَرِ ٱسمُ ٱللَّهِ عَلَيهِ وَإِنَّهُۥ لَفِسقٞ وَإِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰٓ أَولِيَآئِهِم لِيُجَٰدِلُوكُم وَإِن أَطَعتُمُوهُم إِنَّكُم لَمُشرِكُونَ" الأنعام: ١٢١، واتە: له‌و سه‌ربڕاوه‌ مه‌خۆن که‌ ناوی خوای له‌سه‌ر نه‌هێنرا‌وه‌ لە کاتی سه‌ربڕین، بێگومان خواردنی ئه‌وه‌ تاوان و له‌سنوور ده‌رچوونه‌، وه‌ بێگومان شه‌یتانه‌کان به‌نهێنی شت به‌ دۆستانیان ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی موجاده‌له‌ و ده‌مه‌ده‌مێتان له‌گه‌ڵ بکه‌ن، جا ئه‌گه‌ر به‌گوێیان بکه‌ن؛ ئه‌وه‌ بێگومان له‌ هاوبه‌شبڕیارده‌ران ده‌بن، خواى گەورە بەئاشکرا فەرموویەتى ئەوانە بە هۆى ئەو گوێڕایەلییەیان دەبنە موشریک و ئەمەش هاوبەشپەیداکردنە لە گوێڕایەلیکردن و شوێنکەوتنى تەشریعى موخالفى ئەوەی کە خواى گەورە دای ناوە و ئەوە ماناى پەرستنى شەیطانە لە فەرموودەى خواى گەورە: "أَلَم أَعهَد إِلَيكُم يَٰبَنِيٓ ءَادَمَ أَن لَّا تَعبُدُواْ ٱلشَّيطَٰنَ إِنَّهُۥ لَكُم عَدُوّ مُّبِين (٦٠) وَأَنِ ٱعبُدُونِي هَٰذَا صِرَٰط مُّستَقِيم (٦١)" يس، واتە: ئه‌ی نه‌وه‌کانی ئاده‌م ئایا وه‌سیەتم بۆ نه‌کردن که‌ شه‌یطان نه‌په‌رستن؟! چونکه‌ به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنی ئاشکرای ئێوه‌یه، وه‌ ئایا وه‌سیەتم بۆ نه‌کردن که‌ من بپه‌رستن؛ ئه‌مه‌ ڕێگەی ڕاسته‌؟! وە فەرموودەى خواى گەورە دەربارەى پێغەمبەرەکەى ئیبڕاهیم (علیه السلام): "يَٰٓأَبَتِ إِنِّي قَد جَآءَنِي مِنَ ٱلعِلمِ مَا لَم يَأتِكَ فَٱتَّبِعنِيٓ أَهدِكَ صِرَٰطا سَوِيّا (٤٣) يَٰٓأَبَتِ لَا تَعبُدِ ٱلشَّيطَٰنَ إِنَّ ٱلشَّيطَٰنَ كَانَ لِلرَّحمَٰنِ عَصِيّا (٤٤)" مريم، واتە: (ئه‌ی باوکی خۆشه‌ویستم به‌ڕاستی دڵنیابه‌ زانست و زانیارییەکم بۆ هاتووه‌ که‌ بۆ تۆ نه‌هاتووه‌ و پێت نه‌دراوه‌، که‌واته‌ شوێنم که‌وه‌ و گوێڕایه‌ڵیم بکه‌ ڕێنموونیت ده‌که‌م بۆ ڕێبازی ڕاست، ئه‌ی باوکی خۆشه‌ویستم شه‌یتان مه‌په‌رسته‌، به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌میشه‌ سه‌رپێچیکه‌ر و یاخیبووە له‌ خوای به‌به‌زه‌یی)، وە فەرموودەى خواى گەورە: "إِن يَدْعُونَ مِن دُونِهِ إِلَّا إِنَاثًا وَإِن يَدْعُونَ إِلَّا شَيْطَانًا مَّرِيدًا" النساء: ١١٧، واتە: تەنها شەیطان دەپەرستن، ئەمەش بەهۆى شوێنکەوتنى تەشریعى شەیطان، بۆیە خواى گەورە ئەوانەى کە گوێڕایەلى دەکرێن لەوەى کە تاوانەکان دەڕازێننەوە بە "شرکاء" ناوبردووە و دەفەرمووێ: "وَكَذَلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَادِهِمْ شُرَكَاؤُهُمْ" الأنعام: ١٣٧، واتە: (وە بەم شێوەیە ئەو هاوبەشانەى کە موشریکان بۆ خوا بڕیاریان دابوو کوشتنى منداڵەکانیان بۆ زۆرێک لە موشریکان ڕازاندۆتەوە).
وە پێغەمبەر ﷺ ئەوەى بۆ "عەدى کوڕى حاتەم" ڕوونکردەوە کاتێک پرسیارى لێ کرد دەربارەى فەرموودەى خواى گەورە: "ٱتَّخَذُوٓاْ أَحبَارَهُم وَرُهبَٰنَهُم أَربَابٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِ"، پێغەمبەریش بۆى ڕوونکردەوە، کە ئەحبار و ڕاهیبەکان ئەوەى خواى گەورە لێیانى حەڕامکردبوو حەڵاڵیان کرد و ئەوەى خواى گەورە بۆیانى حەڵاڵکردبوو لێیان حەڕامکردن، جا ئەوانیش گوێڕایەلییان کردن، بۆ عەدى ڕوونکردەوە کە ئەمە بە خوادانانى ئەحبار و ڕاهیبەکان بوو، وە لە ڕاشکاوترینى بەڵگەکان لەسەر ئەمە ئەوەیە کە خواى گەورە لە سوڕەتى "النساء"دا ڕوون دەکاتەوە کە ئەوانەى دەیانەوێ حوکم بەرنە بەر غەیرى ئەوەى کە خواى گەورە دای ناوە سەرسوڕهێنەرە کە ئەوانە بانگەشەى ئەوە دەکەن کە باوەڕدارن و ئەوەش تەنها لەبەر ئەوەى کە بانگەشەکردنیان کە باوەڕدارن لەگەڵ ویستنى حوکمبردنە بەر طاغووت لەو پەڕی درۆدایە، کە مایەى سەرسوڕمانە و خواى گەورە دەفەرمووێ: "أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَن يَكْفُرُوا بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلَالًا بَعِيدًا" النساء: ٦٠.
بەم دەقە ئاسمانییانە کە باسمان کرد زۆر بەڕوونى بەدیار دەکەوێت کە ئەوانەى شوێن یاسا دەستکردەکان دەکەون کە شەیتان دای ناوە لەسەر زمانى دۆستەکانى و پێچەوانەى ئەوەیە کە خواى گەورە دای ناوە لەسەر زمانى پێغەمبەرەکانى (علیهم الصلاة والسلام)؛ ئەوانە کەس گومان ناکات لە کوفر و شیرکیان تەنها کەسێک نەبێت کە خواى گەورە بەرچاوڕوونى لێ سەندۆتەوە و کوێرى کردووە لە بینینى نورى وەحى( ).

• باسى کۆدەنگى زانایان لەسەر بەکافردانانى ئەو کەسەى وازله حوکمى خوا و پێغەمبەرﷺ دەهێنێت و حوکم دەباتە بەر یاساى دەستکرد:-

1) ئیمام "ئیبن کەثیر" دەفەرمووێ: (ئەوەى واز بێنێت لە شەرعى موحکەم کە دابەزیوەتە سەر موحەممەدى کوڕى عبد کۆتای پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و حوکم بباتە بەر شەریعەتە مەنسوخەکانى تر ئەوا کافربووە! چ جاى ئەو کەسەى حوکم دەباتە بەر (یاسا) و بەپێش شەرعى خواى گەورەى دەخات! ئەوەى ئەو کارە بکات بە کۆدەنگى موسوڵمانان کافر بووە ).

2) شێخی ئیسلام "ئیبن تەیمییە" (رحمه ) دەفەرمووێ: (وە زانراوێکى پێویستى دینى موسوڵمانانە (معلوم من الدین بالإضطرار) و بە کۆدەنگى هەموو موسوڵمانان ئەو کەسەى شوێنکەوتنى غەیرى دینى ئیسلام یان شوێنکەوتنى غەیرى شەریعەتى موحەممەد ﷺ بەدروست دابنێت؛ ئەوا کافربووە)
وە هەروەها دەفەرمووێ: (وە مرۆڤ هەرکات حەڕامێک کە کۆدەنگى لەسەربێت حەڵاڵکرد، یان حەڵاڵێک کە کۆدەنگى لەسەرە حەڕامکرد، یان حوکمێکى شەرعى کە کۆدەنگى لەسەربێت گۆڕى؛ ئەوا کافرێکى موڕتەددە بە کۆدەنگى زانایان و لە نموونەى ئەوانەدا خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاندووە: "وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ" المائدة: ٤٤

3) "ئیبن حەزمى ئەندەلووسى" (رحمه ) دەفەرمووێ: (هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان دوو لە موسوڵمانان کە ئەمە مەنسوخە و ئەوەى حوکم بە حوکمى ئینجیل بکات کە دەقێکى وەحیى شەریعەتى ئیسلامى لەسەر نەهاتبێت ئەوا کافرێکى موشریکە و دەرچووە لە دینى ئیسلام)

4) شێخ "عبد العزیز بن باز" (رحمه ) دەفەرمووێ: (هەرکەسێک ئەوەى خواى گەورە حەڕامى کردووە کە (معلوم من الدین بالضرورة)ن حەڵاڵ بکا، وەکو زینا و مەى خواردنەوە و ڕیبا و حوکمکردن بە غەیرى شەریعەتى خوا؛ ئەوا کافرە بە کۆدەنگى موسوڵمانان)

5) شێخ "عمر الأشقر" (رحمه ): دواى ئەوەى کە وتەى شێخ محمد بن إبراهیم آل الشیخ( ) دەگوازێتەوە؛ دەفەرمووێ: (لەم ڕوونکردنەوەیەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە دوو پۆل لە خەڵکى کەوتوونەتە ناو کوفرێک کە گومانى تێدا نییە:-

o یەکەم: ئەوانەى کە تەشریع و یاساى غەیرى ئەوەیان داناوە کە خواى گەورە دای بەزاندووە و ئەو پۆلە ئەوانەن کە یاسا دەستکردە موخالفەکانى شەرعى خوا دادەنێن و بەندەکانى پێ پابەند دەکەن و کۆدەنگیش لەسەر کوفرى ئەمانە هیچ گومانى تێدا نییە و ئەوان ئەو "شرکاء"انەن کە خواى گەورە مەبەستێتى لە ئایەتى: "أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُم مِّنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَن بِهِ اللَّهُ" الشورى: ٢١، وە هەر ئەوانەن کە خواى گەورە مەبەستێتى لە ئایەتى: "وَكَذَلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَادِهِمْ شُرَكَاؤُهُمْ" الأنعام: ١٣٧، واتە: (بۆیان ڕازاندنەوە بەو شەریعەتانەى کە بۆیان دانابوون و بەو یاسایانەى بۆیان داڕشتبوون)، وە لەوانە زاناکانى یەهوود و ڕاهیبەکانى نەصڕانییەکان کە یەهوود و نەصڕانییەکان ئەوانیان کرد بە پەروەردگار جگە لە خوا، "ٱتَّخَذُوٓاْ أَحبَارَهُم وَرُهبَٰنَهُم أَربَابٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِ"، جا ئەو زانا و ڕاهیبانە کە شەریعەتى غەیرى شەریعەتى خوایان دانا کافربوون، هیچ گومان لە کافربوونیان نییە چونکە دین و شەریعەتى خوایان گۆڕى.


o دووەم: ئەوانەى کە گوێڕایەلى ئەوانە دەکەن کە شەرعى خوا دەگۆڕن .


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق