شێخ ناصر الفهد
ناصر بن حمد الفهد یه‌كێكه له زانا گه‌وره‌كانی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی _سعودیه_
كه شاره‌زایه له زانسته‌كانی (العقیدة.. علوم الحدیث.. الفقه.. التفسیر وأصوله..
أصول الفقه) وه گرنگییه‌كی زۆر ده‌دا به كتێبه‌كانی شیخ الإسلام ابن تیمیة و ابن
القیم و زانایانی نجد وه‌ك محمد بن عبدالوهاب و نه‌وه‌كانی هه‌روه‌ها شیخ محمد
إبراهیم ال الشیخ و محمد الأمین الشنقیطی ره‌حمه‌تی خوا له هه‌مویان بێت..
كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێت: باوكم 6 جار هه‌موو مجموع الفتاوای شیخ الإسلام ابن
تیمیةی خوێندۆته‌وه!
له دوای داگیركردنی ئه‌فغانستان و عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه
پشتگیری كردنی حكومه‌ته‌كانی عه‌ره‌بی و له نێوانیشیاندا سعودیه بۆ ئه‌مریكا شیخ
ناصر الفهد كتابێكی نوسی له دوو به‌رگدا به ناوی (التبیان فی كفر من أعان الأمریكان)
له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه له ساڵی 2004 خستیانه زیندان (هه‌روه‌ك
چۆن ژماره‌یه‌كی زۆر زانای تریان گرت) وه داوایان لێ‌كرد كه په‌شیمان بێته‌وه،
به‌ڵام شێخ له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی سور بوو وه پاش ئه‌وه به ئاشكرا دژایه‌تی بۆ
حكومه‌تی سعودی ده‌ربڕی! وه داوای كرد كه موفتی ئه‌و وڵاته (عبدالعزیز ال الشیخ)
یان هه‌ر كه‌سێكی تر مناظره‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌ڵام كه‌سیان
ئاماده نه‌بوون له‌گه‌ڵی دانیشن!
ئه‌وه زیاد له 13 ساڵه شێخ ناصر الفهد له زیندانه به‌بێ دادگایی
كردن! به‌ڵام هه‌موو كاتی زیندانی ته‌رخان كردووه بۆ علم و عیباده‌ت، یه‌كێك له
پاسه‌وانه‌كانی زیندانی ده‌ڵێت: سه‌یرم له‌م پیاوه دێت له 24 كاتژمێر 4 ی ده‌خه‌وێت
و باقی كاته‌كه‌ی خه‌ریكی خوێندنه‌وه و عیباده‌ته!
زۆربه‌ی كاته‌كانی له زیندانی تاكه‌كه‌سی بردۆته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی
كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی زیندان نه‌بێت!
داواكارم له خوای گه‌وره به هێزی خۆی ئازادی بكات..
شێخ ناصر الفهد هه‌ندێك كتێب و مقاله‌ی زۆر به سودی هه‌یه و له ئینته‌رنێتیش
ده‌ست ده‌كه‌وێت و له گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
_ التبیان فی كفر من أعان الأمریكان
_ الإعلام بمخالفات الموافقات والاعتصام
_ التبین بمخاطڕ التطبیع علی المسلمین
_ إقامة البرهان علی وجوب كسر الأوثان
_ التراجع عن التراجع المزعوم
_ تكفیر المعین
_ تعدو الذئاب علی من لا كلاب له
وه چه‌ندین نوسراو و فه‌توای تر..
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق