٥ – بەو کەسانە دەوترێ کە بەم ڕێگەیە فریویان خواردووە لە بانگخوازان: ئایا ئەگەر گەیشتن بە دەسەڵات هەڵدەستن بە هەڵوەشاندنەوەى دیموکراسى و قەدەغەکردنى دروستبوونى حزبە عەلمانییەکان لەگەڵ ئەوەى کە ئێوە ڕێککەوتوون لەگەڵ حزبەکان لەسەر ئەوەى کە حوکم دیموکراسى دەبێت و بوار بە هەموو حزبەکان دەدەرێ بۆ بەشداریکردنى کارا لە دەسەڵات, جا ئەگەر بڵێن دیموکراسى هەڵدەوەشێنینەوە و دروستکردنى حزبەکان قەدەغە دەکرێ, ئەوا ستەمێکە لە ئێوەو پەیمان شکاندنە سەرەڕاى پووچى پەیمانەکەو خواى گەورە دەفەرمووێ: {وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَومخِيَانَةٗ فَٱنبِذ إِلَيهِم عَلَىٰ سَوَآءٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلخَآئِنِينَ}(الأنفال: ٥٨). واتە: وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی مه‌ترسیت کرد له‌ ناپاکی ده‌سته‌یه‌ك(که‌ په‌یمانه‌که‌یان بشکێنن) ئه‌و کاته‌(په‌یمانه‌که‌) فڕێ بده‌ره‌وه‌ بۆیان به‌ڕێك و ڕەوانی تا به‌رامبه‌ر بن, به‌ڕاستی خوا ناپاکانی خۆش ناوێت. وە پێغەمبەر –صلى الله علیه وسلم- دەفەرمووێ: {ينصب لكل غادر لواء يوم القيامة}(البخاري) واتە: هەر پەیمانشکێنەک لە ڕۆژى دواییدا ئاڵایەکى بۆ دەچەقێنن. وە فەرموودەى : {الحرب خدعة}(البخارى) فڕى بە پەیمان شکاندن و غەدرەوە نییە, ئەگەر بڵێن حوکم بە دیموکراسى دەکەین و, ڕێگە لە دامەزراندنى حزبەکان ناگرین, ئەوا ئەمە حکوومەتێکى ئیسلامى نییە.

٦ – ڕێبازى دیموکراسى و هەڵبژاردن دەبێتە هۆى دەسەڵاتداربوونى کافران و مونافیقان بەسەر موسوڵمانان, بەڕێگەیەک کە هەندێک لە جاهیلان بە شەرعى دادەنێن و, خواى گەورە دەفەرمووێ: {لَا يَنَالُ عَهدِي ٱلظَّٰلِمِينَ}(البقرة: ١٢٤). واتە: پێشەوایەتى زاڵمان ناگرێتەوە. وە دەفەرمووێ: {وَلَن يَجعَلَ ٱللَّهُ لِلكَٰفِرِينَ عَلَى ٱلمُؤمِنِينَ سَبِيلًا}(النساء: ١٤١) واتە: دڵنیابن هه‌رگیز خوا نایه‌ڵێت بێ باوه‌ڕان به‌سه‌ر ئیمانداراندا ده‌ست ڕۆیشتوو بن و ڕیشه‌کێشیان بکه‌ن. موسوڵمانان چەند فریو دەدرێن و سەریان لێدەشێوێندرێ بەم قسانەو, واتێدەگەیەنرێن کە ڕێگەی هەڵبژاردن ڕێگەیەکى شەرعییە.

٧ – چوونە ناو سیستەمى دیموکراسى و پەرلەمان دەبێتە هۆى زیادبوونى کوفرو, دژایەتیکردنى شەرعى خواو, گاڵتەکردن بە شەرعى خواو هەڵگرانى شەرع, چونکە هەرکات بۆیان ڕوونکرایەوە کە ئەو تەشریع و یاسایانەى ئەوان دایدەنێن دژى فەرمایشتەکانى ئیسلامە ئەوا گاڵتە بە شەرعى خوا دەکەن کە پێچەوانەى یاساکانى ئەوان و هەڵگرانییەتى, (سد الذرائع) کارى پێدەکرێ لەو بابەتەدا, خواى گەورە دەفەرمووێ: {فَذَكِّر إِن نَّفَعَتِ ٱلذِّكرَىٰ}(الأعلى: ٩). واتە: ئینجا تۆش هه‌رده‌م ئامۆژگاری بکه‌ ئه‌گه‌ر سوودی گه‌یاند. وە دەفەرمووێ: {وَلَا تَسُبُّواْ ٱلَّذِينَ يَدعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَسُبُّواْ ٱللَّهَ عَدوَا بِغَيرِ عِلمٖ}(الأنعام:١٠٨). واتە: موسوڵمانان جنێو و قسه‌ی ناشرین مه‌ڵێن به‌و بت و په‌رستراوانه‌ی که‌ ئه‌وان هاواریان لێ ده‌که‌ن و ده‌یانپه‌رستن بێجگه‌ له‌خوا به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌وانیش قسه‌ی نه‌شیاو بڵێن به‌خوا.

٨ – بە تێڕامان و بەدواداچوون جێگیر بووە کە ئەم ڕێگەیە سەرکەوتوو نییەو, بێ سوودە, کاتێک هەندێک لە بانگخوازان چوونە ناو ئەم شانۆیە لە زۆر وڵات وەکو: مصرو جەزائیرو تونس و ئوردن و یەمەن و هتد... ئەنجامەکەش زانراوە کە خەون و سەڕابەو, هەتا کەى بە فرت و فێڵ ڕازى بین؟! ئەوەتا موڕسى بە زۆرینەى دەنگەکان چووە سەر کورسى سەرۆک کۆمار بەڵام تا نووسینى ئەم بابەتەش هەر ڕۆژەو بە تۆمەتێک دادگایى دەکەن و شوێنیشى دیار نییە. تەنها یەک کات دەهێڵن ئیسلامییەکان دەسەڵاتى دیموکراسى بگرنە دەست ئەگەر وەکو ئۆردوگان دووپاتى بکەنەوە کاتێک لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتنى بەدەستهێنا وتى:(بنەما عەلمانییەکانى دەوڵەتى تورکى ناگۆڕین)!!!
٩ – هەروەها ئەو کەسەى وردبێتەوە لەم ڕێیە بۆى ڕوون دەبێتەوە کە هۆکارێکە بۆ لە خۆگرتنى ڕابوونى ئیسلامى و, گۆڕینى ڕێڕەوەکەى و, لادانى لە کارە بنچینەییەکانى و, وازهێنان لە جیهادو, گۆرینى ڕیشەیى و گشتگیر بۆ ڕووکردنە خەون و خەیاڵات و دەستگرتن پێوەى, لە کاتێکدا کارى سەرەکى ڕابوونى ئیسلامى بریتییە لە داماڵینى جاهیلییەت لەو بەرگە درۆیینەى کە پۆشیویەتى و ڕیشەکێشکردنى بە بانگەوازى یەکخواپەرستى و خۆ ئامادەکرن بۆ هیجرەت و جیهاد.

١٠ – مەبەست لە چوونە ناو پەرلەمان و پڕۆسەى دیموکراسى لاى هەندێک لە بانگخوازان دامەزراندنى حوکمى خوایە لەو ڕێیەوە و, ناشگەن بەوە تەنها بە دانپیانان نەبێت بە حاکمییەتى گەل و جەماوەر, کەواتە بە هۆکارەکە ئامانجەکە لەنێوبردرا کە دەسەڵاتى خوای گەورەیە.

١١ – ئەنجوومەنە پەرلەمانییەکان ئەنجوومەنى طاغووتین و باوەڕیان بە حاکمییەتى ڕەهاى خواى گەورە نییە, بۆیە دروست نییە دانیشتن لەگەڵیان لەبەر فەرموودەى خواى گەورە: {وَقَد نَزَّلَ عَلَيكُم فِي ٱلكِتَٰبِ أَن إِذَا سَمِعتُم ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكفَرُ بِهَا وَيُستَهزَأُ بِهَا فَلَا تَقعُدُواْ مَعَهُم حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيرِهِۦ إِنَّكُم إِذا مِّثلُهُم إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلمُنَٰفِقِينَ وَٱلكَٰفِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا}(النساء: ١٤٠). وە فەرموودەى خواى گەورە: {وَإِذَا رَأَيتَ ٱلَّذِينَ يَخُوضُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا فَأَعرِض عَنهُم حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيرِەۦ وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ ٱلشَّيطَٰنُ فَلَا تَقعُد بَعدَ ٱلذِّكرَىٰ مَعَ ٱلقَومِ ٱلظَّٰلِمِينَ}(الأنعام: ٦٨). واتە: هه‌ر کاتێ ئه‌وانه‌ت دی قسه‌ی ناشایسته‌ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ ئه‌وه‌ ڕوو وه‌رگێڕە‌ لێیان تا ده‌چنه‌ سه‌ر باسێکی تر وه‌ ئه‌گه‌ر شه‌یتان له‌ بیری بردیته‌وه‌ ئیتر له‌ پاش بیر که‌وتنه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی سته‌م کاران دامه‌نیشە.

١٢ – هەموو ئەوانەى کە دەوترێت لە بەدیهێنانى هەندێ: بەرژەوەندى لە ڕێی پەرلەمان و, هەڵبژاردن, بەرژەوەندى جوزئین یان خەیاڵین ئەگەر بەراورد بکرێن بە هەندێ لەو مەفسەدە گەورانە, چجاى هەموو مەفسەدەکان, وە ئەوەى بە چاوى ئینصافەوە سەیرى ئەوانە بکات کە باسمان کرد, زۆر بەئاشکرا خوارو خێچى ئەم دینە طاغووتییەو دوورییەکەى لە دینى خواى گەورەى, بۆ ڕوون دەبێتەوە.
• پرسى چوارەم: جیاوازى نێوان شوڕاو دیموکراسى:
بزانە ڕەحمەتى خوات لێبێت کە شوڕا لەگەڵ دیموکراسى جیاوازن لە یەکترى لە چوار تەوەرى سەرەکیدا:

١ – حاکم لە شوڕادا بریتییە لە خوا, هەروەکو خواى گەورە دەفەرمووێ: {إن الحکم إلا لله}(یوسف:٦٧), بەڵام لە دیموکراسیدا وانییە, چونکە حوکم لە دیموکراسیدا بۆ خوا نییە, بەڵکو بۆ سەرۆک و ئەندام پەرلەمانە طاغووتەکانە بە ناوى گەل.

٢ – شوڕا لە ئیسلامدا تەنها لەو پرسانەیە کە ئیجتیهادین و دەقى قوڕئان و سوننەت و کۆدەنگ(إجماع)ى تێدا نییە, بەڵام دیموکراسى وا نییە هەموو شت قابیلى گۆڕانکارییە بە دەقى قوڕئان و سوننەتیشەوە.

٣ – شوڕا لە ئیسلامدا تەنها بۆ ئەهلى حەل و عەقد و شارەزایى و پسپۆرییە, بەڵام دیموکراسى وانییە, نەزانترین و بێباوەڕترین کەس لە گرنگترین پرسەکانى ئوممەت قسە دەکات.

٤ – شوڕا لەسەر قەولى ڕاجح واجبە و پەیوەستکەر نییە, بەڵام لە دیموکراسیدا ئەو بۆچوونانەى لەڕێى دیموکراسییەوە دەردەکرێ (هەر چۆن بێت و دوور بێت یان نزیک لە حەق و ڕاستى) ئەوا واجبەو پەیوەستکەرەو جێبەجێکراوە!

((حەقیقەتى پەرلەمان و حوکمى خۆپاڵاوتن بۆ چوونە پەرلەمان و دەنگدان ))

• پرسى یەکەم: وەزیفەى پەرلەمان:-

ئەنجوومەنێکە کۆمەڵە یاسادارنەرێک لەخۆ دەگرێ, کە نوێنەرایەتى ئەوانە دەکەن کە دەنگیان پێداون بۆ یاسادانان و تەشریع دانان و, چاودێرى کردن و پەیڕەوکردنى ئەو یاسایانە کە لەلایەن دەسەڵاتى جێبەجێکردن و, دەسەڵاتى دادوەرى جێبەجێدەکرێن, لەو کارەشدا پشت بە دەنگدان و, ڕاى زۆرینەى پەرلەمانتاران دەبەستێت لە هەموو چالاکییەکانى لە یاسادانان و تەشریع و بڕیاردان. کەواتە کارى پەرلەمان بریتییە لە:

1) دەسەڵاتى یاسادانان و, حەڵاڵکردن و حەڕامکردن و, جوانکردن و, ناشیرین کردن( لە ماددەى ٤٠ى پڕۆژەى دەستوورى هەرێمى کوردستان-عێڕاقدا هاتووە: (پەرلەمانى کوردستان-عێڕاق دەسەڵاتى یاسادانان وسەرچاوەى بڕیاردانە لەسەر پرسە چارەنووسیازەکانى گەلى هەرێمى کوردستان)و, لە ماددەى ٥٣دا هاتووە: (پەرلەمان بێجگە لەو ئەرکانەى بەپێی یاسا کارپێکراوەکانى هەرێم پێی دەسپێردرێن ئەم ئەرکانەش لەسەر شانە:... سێیەم: ١- دانانى یاسا لە هەرێمى کوردستان...) وە لە ماددەى ٥٤ هاتووە: (بەدەر لەو حوکمى بڕگەى حەوتەمى ماددەى (65), کە لەم دەستوورەدا هاتووە, پەرلەمان بۆى نییە واز لە دەسەڵاتەکانى خۆى بێنێ). کەواتە نەک تەنها یاسادانان بە مافى خۆیان دەزانن بەڵکو بە واجبى دەزانن و مافەکەیان زۆر بە ئاشکراو بێ ئەدەبى لە خواى گەورە سەندۆتەوە. لە تایبەتمەندی و سیفەتەکانى پەرلەمانتارانە جگە لە خواى گەورەو, هیچ یاساو حوکمێک تەنانەت یاساو حوکمى خواش لەسەرووى یاساو حوکمى پەرلەمانتارانەوە نییە, خەڵکیش لە گوێڕایەلیکردن زیاتر بۆ ئەو یاسایانە هیچیان بۆ نییە.

2) چاودێرى کردنى ئەو یاسایانەى کە دەریدەکەن و دەسەڵاتى دادوەرى و جێبەجێکردن پەیڕەوى دەکەن و, لێپێچینەوەى هەردوو دەسەڵاتەکەى تر لە پابەند نەبوونیان بە یاساکانەوە, کەواتە وەزیفەى پەرلەمانتاران نەک تەنها یاسادانان و حەڵاڵکردن و حەڕامکردنە ئەگەرچى کوفریش بێت, بەڵکو چاودێریکردنى جێبەجێکردنیانە و لێپێچینەوەش لەسەر پابەند نەبوون پێیانەوە دەکات ئەگەرچى ئەو یاسایە کوفریش بێت.

• پرسى دووەم: حوکمى چوونە پەرلەمان:-

حوکمى چوونە پەرلەمان لە بنچینەدا كوفرى گه‌وره‌یه‌ و ده‌رچوونه‌ له‌ ئیسلام , چونکە ئەم پەرلەمانانە خاڵى نین لە کوفرو, سووکایەتیکردن بە ئایەتەکانى خواى گەورەو, تانەدان لە سوننەتى پێغەمبەر –صلى الله علیه وسلم- و, قەدەغەکردنى حوکمى خواو, ملکەچ بوون بۆ غەیرى خوا, پەرلەمان لەسەر هەموو ئەوانە وەستاوەو کەس ناکۆک نییە لەگەڵمان تەنها ئەو کەسە نەبێ کە فطرەتى تێکچووە و, ئارەزووەکانى بەسەریدا زاڵبووەو, بێبەختى بەسەریدا زاڵبووە لەو کەسانەى کاسبیى بە دین دەکەن و, عەقلێکى مەعیشییان پێدراوە لە زمانى دینارو دۆلار هیچی تر نازانن.

حوکمدان لەسەر ئەو پەرلەمانتارانە وه‌ك رۆژی رووناك دیاره‌ كه‌ هه‌ڵگه‌راونه‌ته‌وه‌ له‌ ئیسلام كافربوونه‌ جا ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ موسلمان بوبێتن، كه‌خۆیان كردۆته‌ شه‌ریكی خوا له‌ پرۆسه‌ی یاسا و شه‌ریعه‌ت دانان(ده‌ستور)پاشان كافربوونه‌ به‌وه‌ی كه‌ سه‌ره‌تا ئه‌چنه‌ نێو په‌رله‌مانه‌وه‌ سوێندی دەستوورى ده‌خۆن كه‌ بە مەرج دانراوه‌(لە ماددەى (44)ى پڕۆژەى دەستوورى هەرێمدا هاتووە: (ئەندامى پەرلەمان, پێش دەست بەکار بوونى, ئەم سوێندە دەستوورییە دەخوا:{بەخواى گەورە سوێند دەخۆم کە بەرژەوەندى گەلى هەرێمى کوردستان و یەکێتى و کەڕامەت و ماف و ئازادییەکانى هاوڵاتیان و سامانى گشتى بپارێزم و پابەندى حوکمەکانى دەستوور بم و ئەرکى ئەندامەتى بەڕاستى و دڵسۆزییەوە ئەنجام بدەم}). هەر ئیسلامییەک ئەو سوێندە کوفرە بخوات ئەوا زمانحاڵى دەڵێ شرک ئەنجام دەدەم لەپێناوى خواى گەورەدا, بەڕاستى دژیەکبوونێکى گاڵتە ئامێزە, هەرکەس ئەو سوێندە بخوا لەدین دەردەچێ هەروەک چۆن تیر لە کەوان دەردەچێ ئەگەرچى عەمامەکەى بە قەد ڕیخۆڵەى درێژ بێت و ڕیشیشى لەسەر سنگى بێت چونکە ئەم دووە بریتینین لە ڕێگرەکانى بەکافردانان.) بۆچونه‌ په‌رله‌مان وەک ئەوەى دەڵێن سوێند دەخۆم بەخوا لەسەر ڕێزگرتنى دەستوورو جێبەجێکردنى, هاوشێوەى ئەو قسانە کە بەڵگەیە لەسەر ڕازى بوونى سوێندخۆرەکەو, پابەندبوونى بە حوکمى طاغووت, جا دەربڕینەکە پاش ڕوونکردنەوەى ماناى ڕێزگرتنى دەستوور وەک ئەوەیە بڵێ سوێن دەخۆم بە خوا لەسەر کوفرکردن بە کتێبى خواو, بەحاکمدانانى غەیرى شەرعى خواو, ڕازى بوون پێی و, ڕێپێدانى شوێنکەوتنى غەیرى شەریعەتى پێغەمبەرى خواو, شوێنکەوتنى دوژمنانى خوا لەسەر بنچینەى ئەو دەستوورە کە مافى یاسادانانیان پێدەبەخشێت.

جا ئەگەر سەرۆکى پەرلەمان یان حکوومەت, سوێندى دەستوورى لەسەر ڕێزگرتن و جێبەجێکردنى دەستوور بە مەرج دابنێ, ئەوەى ئەو کارە بکات کافرەو, وەکو ئەو کەسە وایە کە سوێند دەخوات لەسەر ڕێزگرتنى لات و عوززرا و مەنات, بەڵکو ئەگەر سوێند بخوات لەسەر جێبەجێکردنى تەوڕات و ئینجیلى گۆڕاو و مەنسوخ و پابەندبوون بە حوکمەکانى لەم سەردەمەدا ئەوا کافر دەبێت و, ئیبن کەثیر (رحمه الله) کۆدەنگى نەقلکردووە لەسەر ئەوە, چجاى حوکمەکانى نەصڕانییەکان کە لە زبڵدانى مێشک و خەیاڵاتیانەوە هاتووە.

حوکمى خۆپاڵاوتن بۆ چوونە ناو پەرلەمان:

خۆپاڵاوتن واته‌ خۆپاڵاوتن بۆ شه‌ریك بۆ خوا بڕیاردان جاتوخوا كه‌سێك زه‌ڕه‌یه‌ك ئیمانی هه‌بێ نازانێ حوكمه‌كه‌ی چی یه‌ بۆیه‌ باچاك بزانێ ئه‌وكه‌سه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته‌ نه‌گریسه‌ خۆی ئه‌پاڵێوێ كافربوه‌ ئەوە کافر دەبێ ئەگەر بێت و لە هەڵبژاردنیش نەیباتەوە و نەبێتە ئەندام پەرلەمان, بەڵگەش:

یەکەم: سووڕبوونى لەسەر کوفر کردن کافربوونە لە ئێستادا. (ئەمە یەکێکە لە بنەماکانى بەکافردانان لاى ئەهلى سوننەو جەماعە)

دووەم: فەرموودەى خواى گەورە: {يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ}(النساء:١٤٠). وە ویستن کارى دڵەو, سووڕبوونیەتى لەسەر ئەنجامدانى و, ویستى یەکلاکەرەوە ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو شتەى دەسەڵاتى بەسەردا هەیە بێگومان بوونى هەیە, وە فەرموودەى خواى گەورە: {يَحلِفُونَ بِٱللَّهِ مَا قَالُواْ وَلَقَد قَالُواْ كَلِمَةَ ٱلكُفرِ وَكَفَرُواْ بَعدَ إِسلَٰمِهِم وَهَمُّواْ بِمَا لَم يَنَالُواْ}(التوبة:٧٤). واتە: دووڕووه‌کان سوێند ده‌خۆن به‌خوا (ئه‌و وتانه‌ی دراوه‌ته‌ پاڵیان) نه‌یان وتووه‌ سوێند به‌خوا بێگومان وته‌ی بێ باوه‌ڕییان وتووه‌ وه‌ بێ بڕوا بوونه‌ته‌وه‌ له‌پاش موسوڵمان بوونیان و نیازی شتێکیان بوو به‌ڵام بۆیان نه‌کرا(کوشتنی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ته‌بووك). وە ئەوەى سووڕ بێت لەسەر ئەنجامجدانى کوفر وەک ئەوەیە کوفرى پێ دروستەو, پێى کارێکى دروستە, جیا لە وەسوەسە شەیتانییەکان کە جێگیر نییەو نامێننەوەو, دڵ ئۆقرەى پێ ناگرێ و مەیلى بۆ ناچێ.

حوکمى دەنگدەران:

ئەو کەسەى دەنگ دەدات بۆ هەڵبژاردنى ئەو کەسەى پێی شایەنە بچێتە پەرلەمان و نوێنەرایەتى کۆمەڵێ لە خەڵکى بکات:واتای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی پێی شایه‌نه‌ ببێته‌ خوا و بۆخۆی عیباده‌تی بۆبكات ، ئه‌م كاره‌ كرۆكی دینی دیموكراسیه‌ كه‌ سه‌ره‌كی ترین وه‌زیفه‌ی مافدانه‌ به‌خه‌ڵك كه‌ یاسا و ته‌شریع دابنات واته‌ دیموكراسی ماف دانه‌ به‌خوا كردنی یه‌كه‌ خه‌ڵك كه‌ هه‌ڵسێ به‌ئازادانه‌ پرۆسه‌ی خوایه‌تی بۆخۆی ئه‌نجام بدات له‌وه‌ی حه‌لال و حه‌رام خۆی خاوه‌نێتی پرس به‌و ئه‌كرێ و ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆلای ئه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌نجام ئه‌درێ له‌رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانی خۆی تاقه‌تی نیه‌ !! كه‌ له‌ په‌رستگای په‌رله‌مان كۆئه‌بنه‌وه‌ دانیشتن ئه‌كه‌ن وه‌كو چۆن قوره‌یش 360 بتی هه‌بوو له‌ده‌وری كه‌عبه‌ ئاواش ئه‌م خه‌ڵكه‌ دووسه‌د و ئه‌وه‌نده‌ خوای هه‌یه‌ ته‌نها له‌ په‌رستگای په‌رله‌مان به‌لام له‌ده‌ره‌وه ی په‌رله‌مان چه‌ندین په‌رستگای تری هه‌یه‌ و چه‌ندین خوای بۆخۆی تێدا داناوه‌ ئه‌یانپه‌رستێ له‌وانه‌ دادگاكانیان مه‌لاكانیان كه‌ حه‌لال حه‌رامیان بۆئه‌كه‌ن وئه‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆلایان بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا راسته‌ یان نا .

جابۆیه‌ جاك بزانن ئه‌و خه‌ڵكه‌ هیچ بیانویه‌كی نیه‌ له‌ ئه‌نجمدانی ئه‌و كوفره‌ كه‌ سه‌دان خوای بۆخۆی هه‌لبژاردوه‌ كردونی به‌هاوه‌ڵی الله جابزانێ یان نه‌زانێ وه‌كو یه‌كه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ بچینه‌ی ئیسلامه‌ ئه‌وه‌ی بنچینه‌كه‌ی نه‌زانی ئیتر ئه‌وانه‌ی تری سوودی پێ ناگه‌یه‌نێ هه‌ر خۆماندوو كردنه‌ بۆه‌ راسته‌خۆ ته‌نها به‌ونده‌ی نیازی هه‌بێت كه‌ ده‌نگ بدات یان به‌ دروستی بزانێ یان به‌ كوفری نه‌زانێ كافر ئه‌بێت ئه‌مه‌ش ئاشكراترین حوكمه‌ له‌ كیتابه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌و خه‌لكه‌ موشریكه‌.

لە کۆتاییدا بڵێ:
شایەتى نادەم

هه‌رجاره‌ی كه‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌ ته‌شریعییه‌كان له‌ وڵاتێكدا نزیك ده‌بێته‌وه‌, ئه‌وا له‌و كاته‌ عه‌مامه‌ به‌كرێگیراوه‌ سووكه‌ ڕیسوا ساخته‌كان ده‌بینی كه‌ خه‌ڵكی هانده‌ده‌ن بۆ به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌.
له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ سه‌یرتر كه‌ له‌و باره‌وه‌ بیستوومه‌, ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێكیان به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر واجبێتی ده‌نگدان له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ به‌م فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌: (ولا تكتموا الشهادة ومن يكتمها فإنه آثم قلبه والله بما تعملون عليم)!! واته‌: وه‌ هه‌رگیز شایه‌تی مه‌شارنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی بیشارێته‌وه‌ ئه‌وا گوناهباره‌ و خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌وه‌ی كه‌ ده‌یكه‌ن. ئه‌وه‌ش گومانی تێدا نییه‌ تێكه‌ڵكردن وسه‌رلێشێواندنی خه‌ڵكه‌, كه‌ باڵیۆزه‌كانی ئیبلیس تێیدا كارامه‌ن!
پێغه‌مبه‌ر –صلی الله علیه‌ وسلم- ده‌فه‌رمووێ‌: ((خير الناس قرني ثم الذين يلونهم ثم الذين يلونهم ثم يجيء أقوام تسبق شهادة أحدهم يمينه ويمينه شهادته)) أخرجه البخاري ومسلم, واته‌: باشترینی خه‌ڵكی سه‌ده‌ی منه‌ پاشان ئه‌وانه‌ی له‌دوایان دێن پاشان ئه‌وانه‌ی له‌دوایان دێن ئینجا كۆمه‌ڵانێك دێن شایه‌تی یه‌كێكیان پێش سوێنده‌كه‌ی ده‌كه‌وێ‌ و سوێنده‌كه‌ی پێش شایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێ‌. وه‌ له‌ ریوایه‌تێكدا هاتووه‌: (ثم يخلف قوم يحبون السمانة يشهدون قبل أن يستشهدوا), وفي رواية: (تبدر شهادة أحدهم)...

حافظ ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی –ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێ‌: "يحتمل أن يكون المراد التحمل بدون التحميل، أو الأداء بدون طلب، والثاني أقرب".اهـ (فتح الباري:5/320)واته‌: له‌وانه‌یه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بێ شت بخاته‌ ئه‌ستۆی خۆی بێ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه‌ ئه‌ستۆ, یان سوێند خواردن به‌بێ داواكاری و, دووه‌م نزیكتره‌.
ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر شایه‌تییه‌كه‌ حه‌ق بێ یان له‌سه‌ر حه‌ق بێ‌, هه‌ندێك له‌ ئه‌هلی علم زه‌می په‌له‌كردنیان كردووه‌ تێیدا, ئه‌ی ئه‌گه‌ر شایه‌تییه‌كه‌ درۆ بێ چۆن ده‌بێ؟!
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ‌: (والذين لا يشهدون الزور) (الفرقان) واته‌: به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ شایه‌تی به‌درۆ ناده‌ن. ئه‌نه‌س –رضی الله عنه- ده‌گێڕێته‌وه‌: پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا –صلی الله علیه وسلم- كرا ده‌رباره‌ی تاوانه‌ گه‌وره‌كان, ئه‌ویش فه‌رمووی: (الإشراك بالله وعقوق الوالدين وقتل النفس وشهادة الزور) [متفق عليه] واته‌: هاوه‌ڵ په‌یداكردن بۆ خوای گه‌وره‌ و ئازاردانی دایك و باوك و كوشتنی نه‌فس و شایه‌تی به‌درۆ) ئیمامی (الطبری) رحمه‌ الله ده‌فه‌رمووێ‌: "أصل الزور تحسين الشيء ووصفه بخلاف صفته، حتى يخيل لمن سمعه أنه بخلاف ما هو به".واته‌: بنچینه‌ی زور به‌چاكدانانی شتێكه‌ و وه‌سفكردنی به‌پێچه‌وانه‌ی سیفه‌ته‌كه‌ی, هه‌تاوه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ گوێی لێده‌بێ‌ شته‌كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی دێته‌ به‌ر چاو.
ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر شایه‌تییه‌كه‌ له‌ زوڵم یان له‌سه‌ر زوڵم بێ, ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ هاتووه‌, ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شرك بێ‌ هه‌ڕه‌شه‌كه‌ چۆن ده‌بێ‌؟!
به‌ڵێ‌: ده‌نگدان له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی یاسادانه‌ره‌كان, هاوه‌ڵ په‌یداكردنه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ له‌ حوكم و یاسادانان.
چۆن خوای گه‌وره‌ خالقه‌, هه‌ر ئه‌ویش سبحانه‌ حاكمی یاسادانه‌ره‌, جگه‌ له‌و هیچ خالقێك نییه‌, وه‌ جگه‌ له‌و هیچ یاسادانه‌رێك نییه‌, خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ‌: (ألا له الخلق والامر تبارك الله رب العالمین).
جا چۆن ئێمه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ هیچ خوایێكی تر ناكه‌ینه‌ هاوه‌ڵی خوای گه‌وره‌ له‌ په‌رستندا, هه‌روه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ‌: (ولا یشرك بعباده‌ ربه أحدا(.
به‌هه‌مان شێوه‌ جگه‌ له‌و هیچ هیچ خوایێكی تر ناكه‌ینه‌ هاوبه‌شی له‌ حوكم و یاسادانان, هه‌روه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ‌: (ولا يشرك في حكمه أحداً}
زانای پایه‌به‌رز محمد الأمین الشنقیطی رحمه الله ده‌فه‌رمووێ‌: "هاوبه‌شدانان بۆ خوای گه‌وره‌ له‌ حوكمیدا وه‌كو هاوبه‌شدانانه‌ بۆی له‌ په‌رستندا" (أضواء البیان 4/419).
وه‌ ئه‌وه‌ی وردبێته‌وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌: {اتخذوا أحبارهم ورهبانهم أرباباً من دون الله والمسيح ابن مريم وما أمروا إلا ليعبدوا إلهاً واحداً لا إله إلا هو سبحانه عما يشركون} ده‌بینێ‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌حباڕ و ڕاهیبه‌كانیان كردۆته‌ هاوبه‌شی خوا ئه‌وا له‌ حوكم و یاساداناندا كردوویانن به‌ هاوبه‌ش(عه‌دی كوڕی حاته‌م رضی الله عنه ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ چووه‌ لای پێغه‌مبه‌ر –صلی الله علیه‌ وسلم- و خاچێكی زێڕی له‌ گه‌ردن بوو, پێغه‌مبه‌ریش –صلی الله علیه‌ وسلم- پێی فه‌رموو: ئه‌ی عه‌دی ئه‌و وه‌سه‌نه‌ فڕێده‌ پاشان )صلی الله علیه‌ وسلم)- ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌: (اتخذوا أحبارهم ورهبانهم أربابا من دون الله) عه‌دی ده‌فه‌رمووێ‌: وتم: ئێمه‌ ئه‌وانمان نه‌ده‌په‌رست, پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) فه‌رمووی: " ئایا ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌لالی كردووه‌ بۆیان حه‌ڕام نه‌ده‌كردن ئێوه‌ش به‌ حه‌ڕامتان داده‌نا و, ئه‌وه‌ش كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌ڕامی كردبوو بۆتانیان حه‌ڵاڵ نه‌ده‌كرد ئێوه‌ش به‌ حه‌ڵاڵتان داده‌نا؟" عه‌دی فه‌رمووی: به‌ڵێ‌, پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم), فه‌رمووی: "ئێ‌ ئه‌وه‌ په‌رستنیانە)أخرجه الترمذی وحسنه الالبانی) ( بۆ خوای گه‌وره‌, وه‌ ئه‌وانه‌ی مه‌سیحی كوڕی مه‌ریه‌میان كردۆته‌ هاوبه‌شی خوا ئه‌وا له‌ په‌رستندا كردوویانه‌ به‌ هاوبه‌ش. وه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ردوو كاره‌كه‌ی به‌ شرك ناوبردووه‌ و, نه‌فسی خۆی له‌وه‌ پاك ڕاگرتووه‌ و فه‌رموویه‌تی: (سبحانه عما یشركون).

جا ئه‌وه‌ی ده‌نگبدات به‌ یه‌كێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ یاسادانه‌ره‌كان ئه‌وا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كردووه‌ به‌ په‌روه‌ردگاری خۆی و له‌ حوكم و یاساداناندا ده‌یپه‌رستێ‌ جگه‌ له‌ خوا, زانای پایه‌به‌رز محمد الامین الشنقیطی رحمه الله ده‌فه‌رمووێ‌: "هه‌ر كه‌سێك به‌دوای یاسایێكی غه‌یرى یاسای خوای گه‌وره‌ بكه‌وێ‌ ئه‌وا ئه‌و یاسادانه‌ره‌ی كردۆته‌ خوای خۆی و كردوویه‌تییه‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خوادا"(أضواء البیان 4/422).

له‌مه‌وه‌, ڕوون بوویه‌وه‌ كه‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانتاره‌ یاسادانه‌ره‌كان شایه‌تییه‌ هه‌روه‌كو ئه‌و ناڕەسەنه‌ ووتوویه‌تی, به‌ڵام شایه‌تییه‌كی شركییه‌ هه‌روه‌كو خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {أئنكم لتشهدون أن مع الله آلهة أخرى قل لا أشهد قل إنما هو إله واحد وإنني بريء مما تشركون}.
جا ئه‌وه‌ی نكووڵی بكا دوای ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ و په‌له‌بكا له‌ سنوور ده‌رچوون, ئه‌وا ئه‌و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌ی دێنینه‌وه‌ یاد: (ستكتب شهادتهم ویسألون) واته‌: شایه‌تییه‌كانیان ده‌نووسرێته‌وه‌و لێیان دەپرسرێتەوە.

وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبە وسلم تسلیما کثیرا.

سەرچاوەکان:
1- (أضواء البيان) للشيخ محمد الأمين الشنقيطي.
2- (عمدة التفسير) للشيخ أحمد شاكر.
3- (إن الله هو الحكم) للشيخ محمد شاكر الشريف.

4- (الوجازة في شرح الأصول الثلاثة) للشيخ علي الخضير –فك الله أسره-.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق