• پرسى یەکەم: ماناى دیموکراسى:
دیموکراسى(Democracy) دینێکى
دانراوى زبڵدانى ئەقڵى بێباوەڕە یۆنانییەکانە, وشەیەکى لێکدراوى یۆنانییە لە هەردوو
وشەى گەل(Demos)و,
دەسەڵات(Kratos).
ماناکەشى بریتییە لەو حوکمەى کە دەسەڵات تێیدا بۆ گەلەو, بەو سیستەمى حوکمەش دەوترێ
کە تێیدا گەل چاودێرە بەسەر کارەکانى حکومەت لەڕێی ئەنجومەنە پەرلەمانییەکانەوەو, نوێنەرانى
گەل دەسەڵاتى یاسادانانیان دەبێت و, یاساو تەشریعەکانیش بەگوێرەى هەڵبژاردنى زۆرینە
لە ئەنجومەنى نوێنەرانەوە دەردەچن. لەمەوە دەزانین کە دیموکراسى لاى دروستکەر و
خاوەنەکانى واتا حوکمى گەل و, هەڵبژاردنى گەل و, حوکم بردنە بەر گەل لەکاتى هەبوونى
ناکۆکى و جیاوازى, لە دیموکراسیدا هیچ دەسەڵاتێک لە سەرووى دەسەڵاتى گەلەوە نییە و,
هیچ ویستێک لە سەرووى ویستى گەل نییە ئەگەرچى ویست و دەسەڵاتى خواى گەورەش بێ, کە
هیچ اعتبارو بەهاو نرخێکى نییە لاى دیموکراسى و دیموکراسییەکان .
• پرسى دووەم: گرنگترین بنەما
کوفرییەکانى دینى دیموکراسى:
1. دەسەڵاتى گەل:- دیموکراسى لەسەر
ئەوە وەستاوە کە گەل سەرچاوەى دەسەڵاتەو لەناویشیاندا دەسەڵاتى یاسادانان و تەشریع(لە
ماددەى (٣)ى پڕۆژەى دەستوورى هەرێمى کوردستان-عێڕأق هاتووە: (گەل سەرچاوەى دەسەڵاتەو
ڕەوا بوونیەتى, کە لە دامو دەزگا دەستوورییەکانەوە پیادەى دەکات...) , ئەمەش لە ڕێى
هەڵبژاردنى نوێنەرانى گەل دەبێت کە نوێنەرایەتى گەل دەکەن لە کارى یاسادانان و تەشریعدا,
بە دەربڕینێکى تر یاسادانەرى گوێڕایەلیکراو لە دینى دیموکراسیدا مرۆڤە نەک خواى گەورە.
پێشتر ئەوەمان زانى کە هەرکەسێک
تەشریع و یاسایەکى غەیرى غەیرى تەشریعى خواى گەورە دابنێ ئەوا خۆى کردووە بە هاوبەشى
خواى گەورەو, بانگەشەى خوایەتى کردووەو, هەر کەسێکیش بەو تەشریع و یاسایەى ڕازى بێ
ئەوا ڕازى بووە بەوەى ئەو یاسادانەرە ببێتە خواى, لەمەوە بزانە دەنگدەران تووشى چ
تاوانێک بوونە کە پۆل پۆل دەچن بۆ هەڵبژاردنى خوایەکانیان, زمانحاڵیان دەڵێ, بابچین
بۆ خۆمان چەندین خوا دابنێین لەو پەرستگا شرکییەدا کە پەرلەمانى جێى یاسادانانى
کوفریى سەردەمە.
کەواتە لە دینى دیموکراسیدا (إن
الحکم إلا للشعب)ـە, واتە: دەسەڵات تەنها بۆ گەلە, بەڵام دینى خواى گەورەدا کە ئیسلامە
(إن الحکم إلا لله)یە.
لەو بانگەشەیەشدا کە دەڵێن گەل دەسەڵاتى
هەیە درۆ دەکەن, بەڵکو نوێنەرانى گەل بەگوێرەى ئارەزووى خۆیان گاڵتە بە چارەنووسى
دونیا ودواڕۆژى گەل دەکەن و گەلیش لە تاریکیدا نقوم بووە.
٢ – ئازادى بیرو باوەڕ:- یەکێکى
تر لە بنەماکانى دیموکراسى ئازادى بیرو باوەڕە, لەژێر سایەى سیستەمە دیموکراسییەکان
مرۆڤ ئازادە هەر باوەڕێکى هەبێت و, هەر دینێکى هەبێت, موسوڵمان بۆى هەیە هەر کاتێک
ویستى لە دینەکەى وەرگەڕێت و, ئەگەر ئەو هەڵگەڕانەوەیە بۆ ئیلحادو پەرستنى غەیرى
خواى گەورەش بێت. ئەمەش بنەمایەکە گومانى تێدا نییە کە فاسد و باطلەو پێچەوانەى زۆرێک
لە دەقە شەرعییەکانە, چونکە ئەگەر موسوڵمان هەڵگەڕایەوە لەدین حوکمەکەى لە ئیسلامدا
کوشتنە, هەروەکو پێغەمبەر –صلى الله علیه وسلم- دەفەرمووێ: {من بدل دینه فاقتلوه}(رواه
البخاری). واتە: هەر موسوڵمانێک دینى خۆى گۆڕى بیکوژن, نەک لێی گەڕێن... چونکە موڕتەدد
هیچ پەیمان و ئەمانێکى بۆ نییەو نابێ پەنابدرێت و لە دینى خواى گەورەدا تەنها تۆبەکردنى
بۆ هەیە ئەگەرنا شمشێرو کوشتن. ڕۆژانە چەند موسوڵمان بە هۆى ئەم سیستەمە دیموکراسییە
کوفرییە لە دین وەردەگەڕێن, بۆ عەلمانییەت و ئیلحادو بگرە نەصڕانییەت و یەهوودیەت
و ڕافیزەگەرى و هتد...
٣ – گەڕانەوە بۆلاى حوکمى گەل لە
کاتى ناکۆکیدا:- هەروەها لە بنەماکانى دیموکراسى ئەوەیە, کە گەل بە تاکە حاکم دادەنێت
لە کاتى ناکۆکى و جیاوازیدا, ئەگەر جیاوازییەک یان ناکۆکییەک کەوتە نێوان حاکم و مەحکومەکان,
دەبینین هەردووکیان هەڕەشە لەیەکترى دەکەن بەوەى دەبێ بگەڕێینەوە بۆ حوکم و بڕیارى
گەل, بۆ ئەوەى گەل حوکمەکەیان بۆ یەکلایى بکاتەوەو, چارەسەرییان بۆ بکات بەو هەموو
نەزانى و هەواو ئارەزووەى کە هەیەتى, خواى گەورە دەفەرمووێ: {وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ}(الأنعام:١١٦). واتە: وه ئهگهر تۆ گوێ ڕایهڵی زۆربهی
ئهوانه بیت لهسهر زهویدان له ڕێگهی خوا گومڕات دهکهن ئهوان ههر شوێنی
گومان کهوتوون و ههمیشه درۆ و گۆترهکاری دهکهن. ئەمەش دژى بنچینەى یەکخواپەرستییە,
کە تێیدا هەموو ناکۆکییەک دەبێ بگەڕینرێتەوە بۆلاى خواى گەورە, هەروەکو خواى گەورە
دەفەرمووێ: {وَمَا ٱختَلَفتُمۡ فِيهِ مِن شَيءٖ فَحُكمُهُۥ إِلَى ٱللَّهِ}(الشورى:١٠), بەڵام لە دینى دیموکراسیدا (وما اختلفتم فیه
من شیء فحکمه إلى الشعب)ـەو, بۆ کەسى تر نییە.
٤ – ئازادى ڕادەربڕین:- هەروەها
لە بنەماکانى دیموکراسی ئازادى ڕادەربڕینە, جا ئەو دەربڕینە هەر چى بێت و, ئەگەر
تانەدان لە زاتى خواو, پێغەمبەرانى و, کتێبەکانى و, هاوەڵانى پێغەمبەریش بێت, چونکە
لە دیموکراسیدا هیچ شتێکى پیرۆز نییە, یان ئەگەر دەمدرێژى بکرێتە سەر پیرۆزییەکان,
هەر ئینکارکردنێک لەو ڕادەربڕینە ئینکارکردنە لەسەر هەموو سیستەمى دیموکراسى و, کەمکردنەوەى
ئازادییە پیرۆزەکانە بە بڕواى دیموکراسى و دیموکراسییەکان! بەڵام ئەو ئازادییەى کە
دیموکراسى پێی پیرۆزە لە ڕوانگەى ئیسلام خودى کوفرو دەرچوونە لە دینى خوا, چونکە لە
ئیسلامدا ئازادى نییە بۆ وشەى ناشیرینى پووچ و باطل, وشەیەک کە بەندەکان تووشى فیتنە
بکات و ڕێیان لێبگرێ لە سەرخستنى حەق و, ئەو وشەیەى موسوڵمانان پەرتەوازە دەکاو یەکیان
ناخات و, ئەو وشەیەى یارمەتى تاوان دەدات, وشەیەک لەو جۆرە بێت لە ئیسلامدا خاوەنەکەى
بە پەرچەم و قاچ ڕادەکێشرێ, جگە لەوەى لە ڕۆژى دواییدا لەو سزا بەئێشەى گونجاوى
تاوانەکانییەتى کە چاوەڕێی دەکا, خواى گەورە دەفەرمووێ: {لَّا يُحِبُّ اللَّهُ الْجَهْرَ بِالسُّوءِ مِنَ الْقَوْلِ إِلَّا مَن ظُلِمَ} (النساء:٤٨). واتە: خوا پێ ی خۆش نی یه ئاشکرا کردنی
قسهی نا بهجێ و خراپ مهگهر کهسێك ستهمی لێکرابێ(بۆی دروسته خراپهی ستهمکار
ئاشکرا کات). چ تاوانێک گەورەترە لە وشەى کوفرو, بانگەواز کردن بۆى؟! لەگەڵ ئەوەشدا
دیموکراسییەکان درۆ دەکەن بە تەنها دەربڕینى خەیاڵێک سەبارەت بە کچى طاغوتى هەرێم
خاوەن خەیاڵەکە خەڵتانى خوێنکرا لە ماوەى چەند کاتژمێرێکدا!!!
٥ – جیاکردنەوەى دین لە دەوڵەت:-
ئەم بنەمایە بڕبڕەى پشتى دیموکراسییە خواى گەورە پشتى بشکێنێت, کە پێویستە دین لە
سیاسەت و ژیان داببڕێ, ئەوەى بۆ خوایە تەنها دروشمەکانى پەرستنە لە پەرستگاو گۆشەکاندا,
جگە لەوە لە ژیانى سیاسى و ئابوورى و کۆمەڵایەتى و غەیرى ئەوانەش لە تایبەتمەندییەکانى
گەلە, کە قەیسەرى دیموکراسییە, خواى گەورە دەفەرمووێ: { وَجَعَلُواْ لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ ٱلحَرثِ وَٱلأَنعَٰمِ نَصِيبا فَقَالُوا هَذَا لِلَّهِ بِزَعْمِهِمْ وَهَذَا لِشُرَكَائِنَا فَمَا كَانَ لِشُرَكَائِهِمْ فَلَا يَصِلُ إِلَى اللَّهِ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَى شُرَكَائِهِمْ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ }(الأنعام:١٣٦). واتە: وه بڕیاریاندا بۆ خوا لهوهی
که(خوا) دروستی کردو دایهێنا بهشێك له کشتوکاڵ و ئاژەڵ وماڵات جا به گومانی خۆیان
وتیان ئهمه بۆ خوایه وه ئهوهش بۆ هاوبهشهکانمان (بتهکانمان) جا ئهوهی بۆ
هاوبهشهکانیانه ئهوه به خوا ناگات وه ئهوهش بۆ خوایه ئهوه دهگات بههاوبهشهکانیان
چ خراپه ئهوهی بڕیاری دهدهن. وە ئەو قسەیەیان لەسەر دینى ئێمە فەسادى و باطلیەکەى
پێویستییەکى زانراوى دین(معلوم من الدین بالضرورة)ـە, کافرە ئەوەى ئەو قسەیە بکات
چونکە ڕەتکردنەوەى ڕاشکاوى ئەو شتانەیە کە (معلوم من الدین بالضرورة)یە, ئەوەش لەبەر
دوو هۆ:
o یەکەم: ڕەتکردنەوەى بەشێکى دینە کە دەقە لەسەر ئەوەى ئیسلام دینى سیاسەت
و دەوڵەت و, حوکم و یاسادانانەو, زۆر لەوە فراوانترە کە لە دروشمەکانى پەرستن و نێوانى
دیوارەکانى پەرستگاکان گەمارۆ بدرێت و, ئەمە گومانى تێدا نییە کە کوفرێکى ئاشکرایە,
هەروەکو خواى گەورە دەفەرمووێ: { أَفَتُؤمِنُونَ بِبَعضِ ٱلكِتَٰبِ وَتَكفُرُونَ بِبَعض فَمَا جَزَآءُ مَن يَفعَلُ ذَٰلِكَ مِنكُم إِلَّا خِزي فِي ٱلحَيَوٰةِ ٱلدُّنيَا وَيَومَ ٱلقِيَٰمَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰٓ أَشَدِّ ٱلعَذَابِ }(البقرة:٨٥). واتە: جا ئایا بڕوا دههێنن بهههندێک
له کتێبەکەو، بێ باوەڕ دهبن بهههندێکی تری جاتۆڵهی ئهو کهسانه کهوا بکهن
لهئێوه ههر ڕیسوایی و بهدناویه لهژیانی دونیادا و لهڕۆژی دوایشدا دهگهڕێنرێنهوه
بۆناو سهختترین سزا. وە خواى گەورە دەفەرمووێ: {وَيَقُولُونَ نُؤمِنُ بِبَعض وَنَكفُرُ بِبَعض وَيُرِيدُونَ أَن يَتَّخِذُواْ بَينَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا}(النساء: ١٥٠). واتە: وه دهڵێن باوهڕ به ههندێك(له
پێغهمبهران) دههێنین و باوهڕ ناهێنن به ههندێکی تریان و دهیانهوێ لهو نێوانهدا
ڕێگهیهك بدهنهبهر.
دووەم: وەکاتێک ئەو بەشەى دینیان
ڕەتکردەوە پێویست بوو لەسەریان دەست بخەنە ناو ئەو لایەنە فراوانەى کە لە خۆیانەوە
ڕەتیان کردەوە, جا دەستیان کرد بە تەشریع و یاسادانانێک هاوشێوەى شەرعى خواى گەورە(لە
ڕووى چۆنێتى کارەکەوە نەک چۆنیەتى یاساو تەشریعەکان چونکە فەزڵى تەشریعى خواى گەورە
لەسەر تەشریعى مرۆڤەکان وەک فەزڵى قسەى خواى گەورەیە لەسەر قسەى مرۆڤەکان, سبحان
الله عما یشرکون!!!) , یان لەلاى غەیرى خۆیان دەیهێنن لە طاغووتان و موشریکان, جا
سیفەتى ئەوانەى حوکم دەبەنە بەر طاغووت و کە فەرمانیان پێکراوە بێباوەڕ بن پێی لێدێتەجێ
و, هەردوو کارەکەیان بە هەڵخلیسکانى بیرو باوەڕى دادەنرێت کە خاوەنەکەى لە بازنەى
ئیسلامدا دەباتە دەرەوەو, بەڵگەش لەسەر ئەوە گەلێک زۆرە.
٦ – ئازادى تاکەکەسى:- هەروەها یەکێک
لە بنەماکانى دیموکراسى ئازادى تاکەکەسییە, لە سایەى سیستەمى دیموکراسیدا هەر کەسێک
بۆى هەیە هەر شتێک ئەنجامبدا کە حەزدەکا مادام لەگەڵ یاساى دەستکردى وڵات دژ نەبێت,
ئەمەش شتێکە فەساد و باطلیەکەى لە دینى ئیسلامدا زانراوە, چونکە حەڵاڵکردنى ئەو
شتانە لەخۆدەگرێ کە خواى گەورە لەسەر بەندەکانى حەڕامکردووەو, ئازادکردنى بەندەیە
لە ئەنجامدانى لەناوبەرە شەرعییەکان و هەواو ئارەزوو, مرۆڤ لە ئیسلامدا ئازادى خۆى
لە ئیسلامدا وەردەگرێ و, ئەو ئازادییەش ڕێکخراوە بە ڕێکخەرەکانى شەرع و ئەرکەکانى
سەر شانى, موسوڵمان (ئەگەر بیەوێ لە بازنەى ئیسلام بمێنێتەوە) ئازادى ئەوەى نییە
سنوورەکانى ئیسلام و, ئاداب و, فەرمایشتەکانى ببەزێنێت و, چۆنى دەوێ قەدەغەکراوەکان
ئەنجام بدات, پاشان شەرعییەت بەو کارانەى بدرێ, یان بە ئازادى تاکەکەسى دابنرێت و
بەو تایبەتمەندییانە دابنرێت کە کەس نابێت ئینکارى لێبکات, لەپاش هەموو ئەو کارانە
بڵێ من موسوڵمانم, ئیسلام و ئەو شتە هەرگیز کۆنابنەوە! چونکە لە داخوازی و مەرجەکانى
ئیمانە حوکم بردنە بەر شەرعى خوا لە هەموو شتێکى بچووک و گەورەو کارە تایبەتى و
گشتییەکانداو, ڕازى بوون بە حوکمى خواو, ملکەچ بوون بۆى لە دیارو پەنهاندا بەبێ هیچ
دوودڵییەک, یان بەدواداچوونێک, وەپێویستە بە هەموو ئەوانە ڕازى بێت بەبێ هیچ دڵگرانییەک
هەروەکو خواى گەورە دەفەرمووێ: { فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَينَهُم ثُمَّ لَا يَجِدُواْ فِيٓ أَنفُسِهِم حَرَجا مِّمَّا قَضَيتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسلِيما }(النساء: ٦٥).
٧ – ئازادى دامەزراندنى حزب و کۆمەڵەکان:-
هەروەها یەکێکى تر لە بنەماکانى دیموکراسى ئازادى دامەزراندنى حزب و کۆمەڵە و
بزوتنەوە و دەستەکانە, جا بیرو باوەڕو, بۆچوون و, خوو ڕەوشتى ئەو کۆمەڵانە هەر چۆنێک
بێت, ئەمەش بنەمایەکى باطلە لەڕووى شەرعەوە لەبەر:
یەکەم: دانپێدانانى تێدایە بە شەرعییەتى
هەموو حزب و کۆمەڵەکان بە هەموو ئاراستە فکرییە کوفرییەکانەوەو, مافى بوون و, بڵاوکردنەوەى
باطلەکەیان و, بڵاوکردنەوەى کوفرو فەسادیان هەیە لەنێو بەندەکان, ئەمەش دژى زۆرێک
لە دەقە شەرعییەکانە کە تێیدا ئەصل لە مامەڵەکردن لەگەڵ کوفرو خراپەدا ئینکارکردن
و گۆڕینیەتى, نەک دانپێدانانى و شەرعییەت پێدانى, خواى گەورە دەفەرمووێ: { وَقَٰتِلُوهُم حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتنَة وَيَكُونَ ٱلدِّينُ كُلُّهُۥ لِلَّهِ } (الأنفال:٣٩).
دووەم: دانپێدانان بە شەرعییەتى
حزبە کافرەکان, ئەمەش –سەرەڕاى ئەوەى بەدەم نەڵێ کە پێی ڕازییە- ڕازى بوون بە کوفر
لەخۆدەگرێ و ڕازى بوونیش بە کوفر کوفرە, خواى گەورە دەفەرمووێ: {وَقَد نَزَّلَ عَلَيكُم فِي ٱلكِتَٰبِ أَن إِذَا سَمِعتُم ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكفَرُ بِهَا وَيُستَهزَأُ بِهَا فَلَا تَقعُدُواْ مَعَهُم حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيرِهِۦ إِنَّكُم إِذا مِّثلُهُم إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلمُنَٰفِقِينَ وَٱلكَٰفِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا} (النساء:١٤٠). واتە: وه بێگومان خوا ناردوویهتیه
خوارهوه بۆتان له قورئاندا ههر کاتێك بیستان ئایهتهکانی خوا بڕوایان پێناکرێت
و گاڵتهیان پێدهکرێت ئهوه دامهنیشن له گهڵیاندا تا دهچنه ناو باسێکی ترهوه
بێگومان ئهگهر دانیشتن له گهڵیاندا ئهوه ئێوهش وهك ئهوانن بهڕاستی خوا کۆکهرهوهی
دووڕوهکان و بێباوهڕەکانیشه به تێکڕا له دۆزهخدا. لە کوردستان کار لەوە تێپەڕى
حزبە ئیسلامییەکان شان بەشانى حزبە عەلمانییە کافرەکان هاوپەیمانییان ئەنجامدا لەگەڵ
ئەوەشدا بانگەشەى پەیڕەوکردنى شەریعەت دەکەن ئەگەر دەسەڵات بگرنە دەست!!!
سێیەم: لە دەرەنجامەکانى ئەو
دانپێدانانە , ڕێگەدانە بە حزبە باطلەکان تا کوفرو باطلى خۆیان بڵاوبکەنەوەو کۆمەڵگە
نقوم بکەن لە جۆرەکانى فەساد و فیتنەو ئارەزوو, بەمە یارمەتییان دەدەین لەسەر لەناوچوون
و تێکدانى بەندەکان و وڵات, پێغەمبەر –صلى الله علیه وسلم- دەفەرمووێ: {مَثَلُ الْقَائِمِ عَلَى حُدُودِ اللَّهِ وَالْوَاقِعِ فِيهَا كَمَثَلِ قَوْمٍ اسْتَهَمُوا عَلَى سَفِينَةٍ, فَأَصَابَ بَعْضُهُمْ أَعْلَاهَا, وَبَعْضُهُمْ أَسْفَلَهَا, فَكَانَ الَّذِينَ فِي أَسْفَلِهَا إِذَا اسْتَقَوْا مِن الْمَاءِ مَرُّوا عَلَى مَنْ فَوْقَهُمْ, فَقَالُوا: لَوْ أَنَّا خَرَقْنَا فِي نَصِيبِنَا خَرْقًا وَلَمْ نُؤْذِ مَنْ فَوْقَنَا, فَإِنْ يَتْرُكُوهُمْ وَمَا أَرَادُوا هَلَكُوا جَمِيعًا, وَإِنْ أَخَذُوا عَلَى أَيْدِيهِمْ نَجَوْا وَنَجَوْا جَمِيعًا})رواه البخاري). واتە: نموونەى ئەو کەسەى سنوورەکانى
خوا دەپارێزێ و ئەو کەسەى پێشێلى دەکا وەکو نموونەى کۆمەڵە خەڵکێکە لەناو کەشتییەکدا
قورعە دەکەن لەسەر ئەوەى کێ لەسەرەوەى کەشتییەکەو کێ لە خوارەوەى بێ, جا هەندێکیان
دەکەونە سەرەوەى کەشتییەکەو هەندێکیان دە کەونە ژێرەوەى کەشتییەکە, جا ئەوانەى کە
لە خوارەوەى کەشتییەکە بوون گەر ئاویان بویستایە بەلاى ئەوانەى سەرەوەى خۆیان تێپەڕ
دەبوون, جا وتیان: با ئێمە بەشەکەى خۆمان کون بکەین و ئەوانەى سەرەوەمان ئەزیەت نەدەین,
جا ئەگەر ئەوانەى سەرەوە وازیان لێبێنن ئەو کارە بکەن کە دەیانەوێ ئەوا هەموویان لەناودەچن,
وە ئەگەر دەستیان بگرن و نەهێڵن کارەکە بکەن ئەوا هەموویان ڕزگاریان دەبێ.
چوارەم: هەروەها لە دەرەنجامەکانى
ئەم بنەمایە, پەرتەوازەکردنى ئوممەتى ئیسلام و پارچە پارچە کردنى وەلائى ئوممەتە بۆ
حزب و کۆمەڵە جیاوازەکان, کە ڕقیان لە یەکەو, پلان لە دژى یەک دەگێڕن کە خواى گەورە
هیچ بەڵگەیەکى لەسەر دانەبەزاندووە, خواى گەورە دەفەرمووێ: {وَٱعتَصِمُواْ بِحَبلِ ٱللَّهِ جَمِيعا وَلَا تَفَرَّقُواْ}(آل عمران:١٠٣). واتە: هەمووتان دەستبگرن بە پەتى خواوەوە
کە قوڕئانەو پەرتەوازە مەبن. وە خواى گەورە دەفەرمووێ: {وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَنَٰزَعُواْ فَتَفشَلُواْ وَتَذهَبَ رِيحُكُم}(الأنفال:٤٦). واتە: گوێڕایهڵی خواو پێغهمبهرهکهی
بن و جیاواز مهبن و دووبهرهکی مهکهن بههۆیهوه بشکێن و لاواز ببن و هێزتان
بڕواو نهمێنێ. وەپێغەمبەر –صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێ: {علیکم بالجماعة وإیاکم
والفرقة, فإن الشیطان مع الواحد وهو من الإثنین أبعد, ومن أراد بحبوحة الجنة فلیلزم
الجماعة}(رواه الترمذی وصححه الألبانی: صحیح سنن الترمذی: ١٧٥٨). واتە: لەسەرتانە
دەستبگرن بە کۆمەڵى موسوڵمانانەوەو ئاگاداربن لە پەرتەوازەیى و دووبەرەکى, چونکە شەیطان
لەگەڵ یەکەو دوورترە لە دوو, وە ئەوەى خۆشى بەهەشتى دەوێ با بەگەڵ کۆمەڵى کۆمەڵى
موسوڵمانان بکەوێ.
٨ – پێوەرى دیموکراسى زۆرینەیە:-
هەروەها لە بنەماکانى دیموکراسى ڕاى زۆرینەیە, ئەگەر زۆرینە لەسەر هەرشتێک کۆبوویەوە
ئەوە تەواوەو کارى پێدەکرێت, ئەگەرچى لەسەر باطل و گومڕایى و کوفرى ئاشکراش کۆببنەوە
ئەم زۆرینەیە, لە ڕوانگەى دینى دیموکراسى ئەو حەقەى کە نابێ کەس بەدواداچوونى بۆ
بکات ئەوەیە کە زۆرینە بڕیارى لەسەر دەدات و لەسەرى کۆدەبێتەوە, ئەمەش بنەمایەکى
باطلە, چونکە لە ئیسلامدا حەق ئەوەیە کە موافقى قوڕئان و سوننەت بێ, جا سەرخەرانى
کەم بن یان زۆر و, ئەوەى موخالەفەى قوڕئان و سوننەت بکات ئەوە باطلە ئەگەر هەموو زەویش
لەسەرى کۆببنەوە, خواى گەورە دەفەرمووێ: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ}(يوسف:١٠٦). وە دەفەرمووێ: {وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ}(الأنعام:١١٦), وە دەفەرمووێ: {وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ}(هود:١٧). وە دەفەرمووێ: {وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ}(الأعراف:١٨٧). وە دەفەرمووێ: {وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ}(غافر:٦١). وە پێغەمبەر –صلى الله علیه وسلم- دەفەرمووێ:
{ما صدق نبي من الأنبياء ما صدقت, إن من الأنبياء من لم يصدقه من أمته إلا رجل
واحد}(مسلم). واتە: هیچ پێغەمبەرێک بە ڕاددەى من ئیمانى پێنەهێنراوە, پێغەمبەرى وا
هەبووە لە ئوممەتەکەیدا تەنها یەک پیاو ئیمانى پێیهێناوە. ئەگەر بێت و ئەم بنەمایە
ڕاست بێت هەروەکو دینى دیموکراسى دەیلێ ئایا هەڵوێستى ئەم پێغەمبەرە چى دەبێ کە تەنها
یەک پیاو لە ئوممەتەکەى ئیمانى پێی هێناوە؟, وە پێغەمبەر –صلى الله علیه وسلم- دەفەرمووێ:{بدأ
الإسلام غریبا وسیعود کما بدأ فطوبى للغرباء} وفی روایة: قیل ومن الغرباء یا رسول
الله؟ قال: ناس صالحون قلیل فی ناس سوء کثیر, ومن یعصیهم أکثر ممن یطیعهم). واتە: ئیسلام
بە غەریبى دەستى پێکرد و دیسان بە غەریبى دەگەڕێتەوە جا خۆشبەختى بۆ غەریبان, پرسیارکرا:
غەریبان کێن ئەى پێغەمبەرى خوا؟ فەرمووى: خەڵکێکى صالحى کەمن لەناو خەڵکێکى خراپى
زۆر و, ئەوەى سەرپێچییان دەکات زیاترن لەوانەى گوێڕایەلیان دەکەن(ئەم فەرموودەى پێغەمبەرى
خوا بەڵگەیەکى روون و ئاشکرایە کە وەلى ئەمرى شەرعى موسوڵمانان کۆمەڵى سەرخراون کە
لە فەرموودەکەدا پێغەمبەر بە غەریبان ناوى بردوون, نەک کاربەدەستە طاغووتەکان کە
موڕجیئەى سەردەم بە وەلى ئەمرى شەرعى موسوڵمانان ناویان دەبەن.) . وە هەورەها لە
دوو صەحیحەکەدا هاتووە کە پێغەمبەر –صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: {إنما الناس
کالإبل المائة لاتکاد تجد فیها راحلة}واتە: خەڵکى وەک سەد وشتر وان بەزەحمەت کەسێک
دەدۆزیەوە لەناویاندا کە بەرگەى ناخۆشییەکانى سەفەرو, داواکارییەکان و, دەرەنجامەکانى
ڕێی ئەم دینە بگرى, تەنها یەک لەو سەدە نەبێ, ئەمەش بەڵگەیە لەسەر توندى ئەو غوربەتەى
کە پێشەنگانى یەکخواپەرستانى گرتووە کە دەیانەوێ لەسەر ڕێی ئەم دینە برۆن, هەر چەندە
قوربانییەکان زۆر بن و, داخوازییەکان قورس بن.
١٠ – هەڵبژاردنى گەل:- لە دیموکراسیدا
هەموو شتێک هەر چەندە پیرۆز بێت لەناویشیاندا دینى خواى گەورە هەتاوەکو گەل پەسەندى
بکات دەبێت ملکەچى هەڵبژاردن و دەنگدانى گەل و دەستەبەرزکردنەوەو دەست نزمکردنەوەى
بێت, هەڵبژاردنیش هەروەک باسکرا تەنها ئەو شتە دەبێت کە زۆرینە لەسەرى کۆدەبێتەوە
ئەگەرچى شتە هەڵبژێردراوەکە باطلیش بێت, ئەمەش بەو شێوەیەى باطلە لە شەرعدا, ڕازى
بوون پێی دەبێتە هۆى کافر بوون و هەڵگەڕانەوە لە دین, ئەمەش لە چەند ڕوویەکەوە:
- یەکەم: شەرعى خواى گەورە (حەڵاڵ
و حەڕام و حەق و باطل) دروست نییە بخرێتە دەنگدان و هەڵبژاردن و ڕەتکردنەوەو قەبوڵ
کردن, تەنها لە یەک حاڵەتدا نەبێ ئەویش ئەوەیە ئەگەر بیانەوێ لە بازنەى ملکەچ بوون
بۆ خواى جیهانییان بچنە دەرەوە, خواى گەورە دەفەرمووێ: {وَٱللَّهُ يَحكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكمِهِۦ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلحِسَابِ ٤١}(الرعد). واتە: وە خواى گەورە حوکم دەکات و کەس
ناتوانێت بە حوکمى ئەو دابچێتەوە و بیگۆڕێ. وە دەفەرمووێ: {وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا}(الأحزاب:٣٦). وە دەفەرمووێ: {يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُقَدِّمُواْ بَينَ يَدَيِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ}(الحجرات:١). واتە: ئهی ئهو کهسانهی که باوهڕتان
هێناوه پێش مهکهون له خواو پێغهمبهرهکهی. وە دەفەرمووێ: {يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَرفَعُوٓاْ أَصوَٰتَكُم فَوقَ صَوتِ ٱلنَّبِيِّ وَلَا تَجهَرُواْ لَهُۥ بِٱلقَولِ كَجَهرِ بَعضِكُم لِبَعضٍ أَن تَحبَطَ أَعمَٰلُكُم وَأَنتُم لَا تَشعُرُونَ}(الحجرات: ٢) ئهی ئهو کهسانهی باوهڕتان هێناوه دهنگتان
بهرز مهکهنهوه بهسهر دهنگی پێغهمبهردا(صلی الله علیه وسلم) وه به دهنگی
بهرز قسهی لهگهڵ مهکهن وهك دهنگ بهرزکردنهوهتان لهگهڵ یهکتری نهوهکو
کردهوهکانتان بهتاڵ بێتهوه خۆشتان ههستی پێ نهکهن. جا ئەگەر بەهۆى دەنگ بەرزکردنەوە
کردەوکان بەتاڵ بێتەوە بەپێشخستنى حوکمى هەواو ئارەزوو وگەل بەسەر حوکمى خواو پێغەمبەر
دەبێ سزاکەى چۆن بێ؟!.
- دووەم: ئەو پڕۆسەى دەنگدانە ئەوە
دەگەیەنێت کە شەرعى خواو شەرعى طاغووت وەک یەک و یەکسانن, چونکە هەردووکیان دەخرێنە
دەنگدانەوە بەبێ جیاوازى, وە هەردووکیان شایەنى قەبوڵکردن ڕەتکردنەوەن, ئەمەش دژى
فەرموودەى پەروەردگارە کە دەفەرمووێ: {وَلَقَد بَعَثنَا فِي كُلِّ أُمَّة رَّسُولًا أَنِ ٱعبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱجتَنِبُواْ ٱلطَّٰغُوتَ}(النحل:٣٦). واتە: سوێند به خوا لهناو ههموو گهل و
ئوممهتێکدا پێغهمبهرێکمان ناردووه بهمهی تهنها خوا بپهرستن و دوورکهونهوه
له (پهرستنی) طاغووت. وە دەفەرمووێ: {فَمَن يَكفُر بِٱلطَّٰغُوتِ وَيُؤمِن بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱستَمسَكَ بِٱلعُروَةِ ٱلوُثقَىٰ}(البقرة:٢٥٦). واتە: جا ئەوەى کوفر بە طاغووت بکاو ئیمان
بە خوا بهێنێت ئەوا دەستى گرتووە بە (العروة الوثقى). وە دەفەرمووێ: {وَلَم يَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَد}(الإخلاص: ٤). وە دەفەرمووێ:{لَيسَ كَمِثلِهِۦ شَيء}(الشورى:١١) واتە: هیچ شتێک وەکو ئەو نییە.
- هەروەک چۆن خواى گەورە هیچ
هاوتاو هاوشێوەو وێکچووى نییە لە زات و کردەوە و سیفەتەکانى, بەهەمان شێوە هیچ
هاوتاو هاوشێوەو وێکچووى نییە لە حوکم و شەرعیدا, چۆن مرۆڤ هەموویان بێتوانان لەوەى
کە قسەیەکى وەکو قوڕئان بکەن بە هەمان شێوە بێتوانان –ئەگەر هەمووشیان کۆببنەوە- لەوەى
بتوانن حوکمێک یان تەشریع و یاسایەک بێنن کە یەکسان بێ لەگەڵ حوکم و شەرعى خوا.
- سێیەم: هەورەها ئەم دەنگدانە بەڵگەیە
لەسەر ڕێپێدانى خەڵکى و بەڕەوادانانى ئەوەى حوکمى خوا ڕەتبکەنەوە ئەگەر بێت و گەل
دەنگى لەسەر بدا, ئەمەش یەکناگرێتەوە لەگەڵ ئیمان و داخوازییەکانى هەروەکو خواى گەورە
دەفەرمووێ: {فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا}(النساء:٦٥).
چوارەم: هەروەها ئەو دەنگدانە بە
سووک سەیرکردن و بەکەمدانانى شەرعى خوا لەخۆدەگرێ, ئەمەش دژى ئەوەیە کە واجبە بۆ دینى
خواو, شەرعەکەى, لە بەگەورەدانان و ڕێزگرتنى, هەروەکو خواى گەورە دەفەرمووێ: {مَّا لَكُم لَا تَرجُونَ لِلَّهِ وَقَارا. وَقَد خَلَقَكُم أَطوَارًا}(نوح:١٤).واتە: ئهوه چیتانه ناترسن له شکۆو گهورهیی
خوا؟له کاتێکدا که دروستی کردوون به چهند قۆناغێك. وە دەفەرمووێ: {ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّم شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقوَى ٱلقُلُوبِ}(الحج: ٣٢). وە لە گەورەترین دروشمەکانى خواى گەورە کە
واجبە بە گەورە ڕابگیرێ و ڕێزى لێبگیرێ قوڕئانەکەى و حوکمەکانى و شەرعەکەیەتى.
١٠ – یەکسانى لە ماف و واجیباتەکان:-
یەکێکى تر لە بنەماکانى دیموکراسى یەکسانییە لەنێوان هەموو تاک و چینەکانى کۆمەڵگە
بەبێ سەیرکردنى بیرو باوەڕو دین و ژیانى ئەخلاقى خەڵکى, لە ڕوانگەى دیموکراسى
کافرترین و تاوانبارترین و نەزانترین کەس یەکسانە بە موسوڵمانترین و باشترین و
زاناترین کەس, لە دیاریکردنى ئەوەى حوکمى وڵات و بەندەکان بکات, هەروەها لە ماف و
واجیباتەکانیش! ئەو جۆرە یەکسانییە گومان نییە لە باطلى و فەسادییەکەى, چونکە حەق
و باطل یەکسان دەکات و, دوو دژى هەڵوەشێنەرەوەى یەکتر یەکسان دەکات و, هەروەها
موخالەفەو پێچەوانەى زۆرێک لە دەقە شەرعییەکانە, خواى گەورە دەفەرمووێ: {أَفَمَن كَانَ مُؤمِنا كَمَن كَانَ فَاسِقا لَّا يَستَوُۥنَ}(السجدة: ١٨). واتە: دهی ئایا کهسێ ئیماندار بووبێ وهك
کهسێکه دهرچووبێ له ئیمان (فاسق بووبێ) ههرگیز چونیهك نین. وە دەفەرمووێ: {هَل يَستَوِي ٱلَّذِينَ يَعلَمُونَ وَٱلَّذِينَ لَا يَعلَمُونَ}(الزمر:9). وە دەفەرمووێ: {أَم نَجعَلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَٱلمُفسِدِينَ فِي ٱلأَرضِ أَم نَجعَلُ ٱلمُتَّقِينَ كَٱلفُجَّارِ}(ص: ٢٨). واتە: ئایا ئهوانهی باوهڕیان هێناوه و کردهوه
چاکهکانیان کردووه لهگهڵ خراپهکاران له زهویدا وهك یهکیان دادهنێین (لهدوا
ڕۆژدا، نهخێر وانی یه) یا پارێزکاران وهك بهد کرداران لێ دهکهین. وە چەندین
دەقى تر کە بەڵگەن لەسە ئەوەى ئەم دوو کۆمەڵە لەبەر دژبوونیان لە باوەڕو دین و ئەخلاق
و هەڵسوکەوت نابێ و دروست نییە یەکسان بن و, ئەوەى پێچەوانەى ئەوە بڵی ئەوا قوڕئانى
بەدرۆخستۆتەوە, ئەمەش خودى کوفرى ڕوون و ئاشکرایە. لە فەتواى (اللجنة الدائمة
للبحوث العلمیة والإفتاء)دا هاتووە: ( کە هەر کەسێک جیاوازى نەکات لەنێوان یەهوودى
و نەصڕانییەکان و گشت کافران لەگەڵ موسوڵمانان تەنها بە نیشتمان نەبێت و حوکمەکانیان
بە یەک دابنێت ئەوا کافرە) السؤال الثالث من الفتوى رقم: ٦٣١٠, ١\ ١٤٥), ئەمە ئەو
کوفرەیە کە دیموکراسى بڕیارى لەسەر داوە و دیموکراسییەکانیش لە واقعدا پەیڕەوى دەکەن.
١١ – مرۆڤ خاوەنى ڕاستەقینەى پارەیە:-
لە دینى دیموکراسیدا مرۆڤ خاوەنى ڕاستەقینەى پارەیە, بۆیە بۆى هەیە هەر چۆنێکى بوێ
بە هەر ڕێگەیەک پارە کۆبکاتەوە, هەروەکو بۆى هەیە پارەکەى ببەخشێت بە هەر ڕێگەیەک
کە حەزى لێیە, ئەگەرچى ئەو ڕێگەیە حەڕام و قەدەغەکراویش بێت لە دینى خواى گەورە, ئەمەش
ئەوەیە کە پێی دەڵێن سیستەمى ئابوورى ئازاد یان سەرمایەدارى ئازاد!, ئەمەش پێچەوانەى
ئیسلامە کە بڕیاردەدات خاوەنى ڕاستەقینەى پارە خواى گەورەیەو, مرۆڤ جێنشینە لەو
پارەیەو, بەرپرسیارە لە بەرامبەر خوا, چۆنى بە دەست هێناوەو, لەچى بەخشیویەتى, جا
مرۆڤ هەروەک بۆى نییە کە پارە لە ڕێگە ناشەرعییەکان کۆبکاتەوە, وەکو ڕیباو ڕەشوە و
زیناو بازرگانى حەڕام بەهەمان شێوە بۆى نییە لە ڕێگەى ناشەرعى پارەکەى خەرج بکات و
زیادەڕۆیى بکات, بەڵکو مرۆڤ لە ئیسلامدا خاوەنى نەفسى خۆشى نییە تا بە ئارەزووى خۆى
چى دەیەوێ لە نەفسى خۆى بکا دوور لە ڕێگەى ئیسلام, بۆیە زیان گەیاندن بە نەفس و خۆکوشتن
لە گەورەترین تاوانە گەورەکان ژمێردراوە کە خواى گەورە سزاى بەئێشى لەسەر دەدات, خواى
گەورە دەفەرمووێ: {قُلِ ٱللَّهُمَّ مَٰلِكَ ٱلمُلكِ تُؤتِي ٱلمُلكَ مَن تَشَآءُ وَتَنزِعُ ٱلمُلكَ مِمَّن تَشَآءُ}(آل عمران:٢٦). واتە: بڵێ ئهی خوای خاوهنی دهسهڵات،
دهسهڵات دهدهیت به ههر کهسێک که بتهوێت وه دهسهڵات ئهسێنیتهوه له
ههر کهسێک که بتهوێت. بۆیە خاوەنى ڕاستەقینەى موڵک و سامان خواى پەروەردگارەو
غەیرى ئەو جێنشینە و پێسپێردراو و بەرپرسیارە لە بەرامبەر خواى گەورە لەو سامانەى
پێی دراوە لەو ڕۆژەى هیچ کەسێک پارەو پول و منداڵ بە کەڵکى نایێ, چۆن بە دەستى هێناوە؟
چۆنى بەخشیوە؟ ئایا ئەمانەتەکەى بەجێگەیاند یان نا؟ هەروەکو پێغەمبەر (صلى الله علیه
وسلم) دەفەرمووێ: {لاتزول قدما عبد حتى یأل عن عمره فیما أفناه, وعن علمه فیما فعل,
وعن ماله من أین اکتسبه وفیما أنفقه, وعن جسمه فیما ابلاه}(صحیح سنن الترمذی:١٩٧٠).
واتە: دوو پێى هیچ بەندەیەک ناجووڵێ هەتاوەکو پرسیارى لێنەکرێ دەربارەى تەمەنى لە
چى بەسەرى بردووەو؟ لە زانستەکەى چى پێ کردووەو؟ لە پارەکەى چۆنى بەدەست هێناوەو؟
چۆنى خەرج کردووە؟ وە لە لاشەى چى پێ ئەنجامداوە؟.
مرۆڤ بۆى نییە ڕەخنە لە وەرگرتنى
شتێک بکا لێی کە موڵکى ئەو نییە. بەڵکو مولکى غەیرى ئەوە کە خواى گەورەیە, بەڵام لە
دیموکراسیدا خاوەنى ڕاستەقینەى پارەیەو, ئازادە لە بەدەستهێنانى و چۆنیەتى خەرجکردنى,
ئەگەر بێت و بیەوێ هەموو پارەکەى خەرج بکا لە سەگێکى گەڕ لەگەڵ ئەوەى ١٠ منداڵى هەبێت,
ئازادە و بۆى هەیە ئەو کارە بکات بێ ئەوەى کەسیش هەبێت ئینکارى ئەوەى لێبکا! (حكم
الإسلام في الديمقراطية والتعددية الحزبية للشخ أبي بصير: ص16- 36 بە دەستکارییەوە)
• پرسى سێیەم: هەندێک لە مەفسەدەکانى
دیموکراسى و هەڵبژاردن و چوونە ناو پەرلەمان و ڕەواندنەوەى شوبهەکانى دروستێتى
چوونە ناو پەرلەمان:-
١ – ئەوەى ڕێی دیموکراسى دەگرێتەبەر
لەسەرى پێویستە دان بنێت بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و, مەبدەئە کوفرییەکان, وەکو
پەیماننامەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان و یاساکانى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى و یاساى
حزبەکان و, غەیرى ئەوانە لە کۆت و بەند(قید)ـە موخالفەکانى شەرعى خواى گەورە, وە ئەگەر
بێت و ئەم کارانە نەکات قەدەغە دەکرێت لە چالاکییە حزبییەکان بە بیانووى ئەوەى
توندڕەوە و تیرۆریستە و باوەڕى بە ئاشتى جیهانى و پێکەوەژیان نییە.
٢ – سیستەمى دیموکراسى حوکمە شەرعییەکان
لەکاردەخات, وەک جیهاد و, فەرمانکردن بە چاکەو, نەهى کردن لە خراپەو, حوکمى هەڵگەڕانەوە
لەدین و, موڕتەددان و, جزیەو, کۆیلەکردنى بێباوەڕانى جەنگاوەرو, بەکافردانان و غەیرى
ئەوانە لە حوکمە شەرعییەکان. جیهاد بە تەواوى لەکار دەخرێ چونکە ڕێگەیەکى یاسایى نییە
بۆ گۆڕینى دەسەڵات و تۆش دانت ناوە بە ڕاى زۆرینەو بۆت نییە هیچ بکەیت هەتاوەکو دەورەى
پەرلەمانیت تەواو دەبێت و جارێکى تر هەوڵى بەدەستهێنانى زۆرینەى پەرلەمان بدەیت. وە
هەروەها لەبەر دانپێدانانت بە حوکمى عەلمانییە کافرەکان بە هیچ شێوەیەک لەژێر گومبەتى
پەرلەمان بۆت نییە کەس بە کافر دابنێى ئەگەر چى بە ئاشکرا سووکایەتى بەخواى گەورە
بکات هەروەکو ئارێز عبد الله ى پەرلەمانتارى پێشووى یەکێتى لەناو هۆڵى پەرلەمان
وتى قوڕئان هەموو شتێکى پیرۆز نییە قوڕئان باسى کەر دەکات خۆ کەر پیرۆز نییە, لەعنەتى
خوا لە عەلمانییانى کافرو موڕتەد.
٣ – دیموکراسى و هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان
پشت دەبەستن بە گێرەشێوێنى و زۆرى و بۆرى بەبێ ڕێکخەرى شەرعى, خواى گەورە دەفەرمووێ:{وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ}(يوسف:١٠٦).
4 – بنەماى سیستەمى دیموکراسى لە
بنچینەدا لەسەر ئەوە وەستاوە کە دان نانێت بە حاکمیەتى خواى گەورە, لەڕێی ئەنجوومەنە
پەرلەمانییەکان, جا چوونە ناو پەرلەمان لەپێناو ئیقامە حوججە ئەوە لەلاى وان بەڵگە
نییەو بەڵگەى لاى ئەوان قسەى زۆرینەیە, تۆش دانت ناوە بە زۆرینە, جا چۆن بەڵگەیەک
دەچەسپێنیت بە شتێک کە بەڵگە نییەو, هەر چەندە بەڵگەى شەرعییان بۆ جێگیر بکەیت لاى
ئەوان لە بۆچوونێک زیاتر نییەو, هیچ پیرۆزییەکى نییە, چونکە ئەوان دەیانەوێ هەروەکو
دەڵێن خۆیان ڕزگار بکەن لە حوکمى غەیبى, کە لە جەماوەرەوە دەرنەچووە, یەکەمیش لەوانە
حوکمى خواو پێغەمبەرە, جا دانپیانانت بەم بنچینە طاغووتییە واتە(ڕاى زۆرینەو ملکەچ
بوونت بۆى بە پشت بەستن بە جەماوەر ئەو بنچینەیە لەناو دەبات کە حاکمییەت تەنها بۆ
خوایە, جا لەبەر ئەوەى کە زۆرینە بەڵگەى بڕاوەیە لە ناکۆکییەکاندا ئەوا خوێندنەوەت
بۆ قوڕئان و فەرموودە هیچ مانایەکى نامێنێت چونکە ئەو بەڵگەیە نییە کە هەردووکتانى
لەسەر ڕێککەوتووە).
5- ماویەتی لەبەشی دووەم بیخوێننەوە
تەواوكارییەكەی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق