ئیمامی نابلسی بۆ شه‌هید كرا؟ چۆن شه‌هید كرا؟
.
ئیمامی أبو بكر النابلسی یه‌كێك بوو له‌ زانایانی حدیث و فقه له‌ شام كاتێك شیعه‌ فاطمیه‌كان ده‌وڵه‌تیان دامه‌زراند له‌ مه‌غریب و مصر ئیمامی نابلسی پێی وابوو كه‌ ده‌بێت ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بڕوخێنرێت چونكه‌ ئه‌وانه‌ مشركن و دینیان گۆڕیوه‌ پێویسته‌ شه‌ڕی ئه‌وان پێش شه‌ڕی ڕۆمه‌كانیش بێت كه‌ نصاری بون و كافری ئه‌صڵی بوون .. فاطمیه‌كان گه‌شتنه‌ شام و زۆریان له‌ زانایان ده‌كرد كه‌ له‌عنه‌ت له‌ صه‌حابه‌ بكه‌ن شوێن دینی ئه‌وان بكه‌ون به‌ڵام ئیمامی نابلسی دژایه‌تی ده‌كردن بۆیه‌ گرتیان و ناردیانه‌ مصر بۆ دادگایی كردن.. له‌وێ پاشاكه‌یان لێی پرسی: تۆ وتوته‌ ئه‌گه‌ر 10 تیرم پێ بێت 9 تیریان ده‌هاوێژمه‌ فاطمیه‌كان و 1 تیریان ده‌هاوێژمه‌ ڕۆم؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: نه‌خێر وام نه‌وتوه‌ ! پاشاكه‌ش دڵی خۆش بوو وایزانی په‌شیمان بۆته‌وه‌ له‌ قسه‌كه‌ی بۆیه‌ لێی پرسی: ئه‌ی چیت وتوه‌؟ ئیمامیش فه‌رمووی: وتومه‌ 9 تیریان بهاوێژمه‌ ئێوه‌ و تیری ده‌یه‌میش هه‌ر بیهاوێژمه‌ ئێوه‌ ! پاشا توڕه‌ بوو ووتی : بۆچی؟ فه‌رمووی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ دینی خواتان گۆڕی و زانایان وپیاوچاكانتان كوشت و زیندان كرد!
پاشای فاطمیه‌كان فه‌رمانی كرد كه‌ به‌ زیندووی پێستی لاشه‌ی لێ بكرێته‌وه‌! هیچ موسڵمانێك ئاماده‌ نه‌بوو ئه‌وه‌ بكات.. بۆیه‌ جوله‌كه‌یه‌كیان هێنا ئه‌و كاره‌ بكات! كابرای جوله‌كه‌ ده‌ستی كرد به‌ لێكردنه‌وه‌ی پێسته‌كه‌ی و ئیمامیش هه‌ر زیكری خوای ده‌كرد تا گه‌شته‌ لای بازووه‌كانی ئیتر جوله‌كه‌كه‌ به‌زه‌یی پێدا هاته‌وه‌ و چه‌قۆیه‌كی دا له‌سه‌ر دڵی و شه‌هیدی كرد! دواتر هه‌موو پێسته‌كه‌ی لێكرده‌وه‌ و هه‌ڵیانواسی له‌ شاردا!
ده‌گێردرێته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵك گوێیان لێ بووه‌ پێسته‌كه‌شی زیكری خوای كردووه‌!



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق